فلیبەگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
فلیبەگ (بە ئینگلیزی: Fleabag) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی کۆمیدی درامای ئینگلیزییە، کە دانەر و نووسەرەکەی -فیبی والێر برێج- لە ڕووی نمایشێکی خۆی بەناوی "یەک ژن" سازی کردووە، کە بۆ یەکەم جار ساڵی ٢٠١٣ بەڕێوەی بردووە. کۆمپانیای Two Brothers Pictures بە ھاوبەشیی ستۆدیۆکانی ئەمازۆن زنجیرەکەی بۆ "بی بی سی سێ" ساز کردووە.[1][2] فیبی والێر برێج ڕۆڵی پاڵەوانی سەرەکیی زنجیرەکە دەگێڕێت کە خاتوونێکی جەوانی لەندەنییە کە ڕوحێکی ئازادی ھەیە و بۆ سێکسکردنیش زۆر ئازایە بەڵام کەسایەتییەکی تووڕە و سەرلێشێواوی ھەیە. ئاندرو سکۆت لە وەرزی دووەمدا پەیوەستی زنجیرەیەکە دەبێت. کەسایەتیی سەرەکی زۆربەی کات دیواری چوارەم دەشکێنێت تاوەکوو مۆنۆلۆگ یان شرۆڤەیەک پێشکەشی بینەر بکات.[3]
چەشن | کۆمیدیای دراما کۆمێدیای ڕەش |
---|---|
دانەر | فیبی والێر برێج |
نووسەر | فیبی والێر برێج |
دەرھێنەر | ھاری برەدبیر |
ئەکتەران | فیبی والێر برێج ئاندرو سکۆت برێت گێڵمان ئۆلیڤیا کۆلمەن ھیو سکێنر بیل پەترسن شان کلیفۆرد |
ئاوازدانەر(ان) | ئیزابێل والێر برێج |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ئینگلستان |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٢ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ١٢ |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | فیبی والێر برێج ھاری ویلیەمز جەک ویلیەمز |
وێنەگر | تۆنی مێلر لۆری ڕۆز |
ماوەی پەخش | ٢٣–٢٨ خولەک |
تۆڕ | بی بی سی سێ (وەرزی یەک) بی بی سی یەک (وەرزی دوو) |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢١ی تەممووزی ٢٠١٦ – ٨ی نیسانی ٢٠١٩ |
ماڵپەڕی فەرمی | |
ماڵپەڕی فەرمی بەرھەمھێنان |
ڕەخنەگران لەبەر سیناریۆ، نواندن و نازاوەیی کەسایەتیی سەرەکی ستایشێکی زۆری بەرھەمەکەیان کردووە. فیبی والێر برێج بۆ وەرزی یەکەم بوو بە براوەی خەڵاتی تەلەڤیزیۆنی ئەکادیمیای بریتانیا، بۆ پێشکەشکردنی باشترین کۆمیدیای ژنانە. وەرزی دووەم لە خەڵاتی ئێمی پڕایم تایمدا لە یازدە بەشدا بەربژێر بوو کە توانی شەش لەوان بباتەوە، والێر برێج خەڵاتەکانی باشترین زنجیرەی کۆمیدی، باشترین ئەکتەری سەرەکیی ژن و باشترین سیناریۆ بۆ زنجیرەی کۆمیدی وەدەست ھێنا[4][5]؛ ھەروەھا فلیبەگ بوو بە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی و باشترین ئەکتەر کە فیبی والێر برێج بوو، ھەروەھا ئاندرو سکۆتیش وەک بەربژێر ھەڵبژێردرا.[6][7]