عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی
From Wikipedia, the free encyclopedia
عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی (لەدایکبووی ١٩٤١ لە مەھاباد - )[2] ھەروەھا ناسراو بە حاجی ئەحمەدی سەرکردەیەکی کوردە. ئەو سکرتێری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بوو، پارتێک کە لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کونفیدرالیزمی دیمۆکراتیک و ھەرێمێکی خۆبەڕێوەبەر لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان شەڕ دەکات. دەگوترێت کە ئەو بە شارۆمەندی ئەڵمانی لە شاری کۆلن، سەرکردایەتی پژاکی لەسەر ئەستۆیە.[2]
عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٤١ |
نیشتەجێی | کۆلن، ئەڵمانیا |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سیاسەتوان |
کارە ناودارەکان | شەڕی ئێران و پژاک ناکۆکیی تورکیا و کورد |
ئۆفیس | سەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (٢٠٠٤-٢٠١١) |
حیزبی سیاسی | پژاک کەجەکە حدکا (پێشوو)[1] |
ئەو لە ھاوینی ٢٠٠٧دا سەردانی واشینگتنی کرد، گەرچی حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان گوتی لەگەڵ ھیچ دەسەڵاتدارێکی ئەو وڵاتە کۆبوونەوەی نەبووە.[3]
لە ئازاری ٢٠١٠، حاجی ئەحمەدی لە شوێنی نیشتەجێبوونی لە ئەڵمانیا لەلایەن ھێزەکانی ئەڵمانییەوە دەستبەسەر کرا، بەڵام لەدوای ماوەیەکی کورت ئازاد کرا. حکوومەتی ئەڵمانیا ھیچ زانیارییەکی لەبارەی دەستبەسەرکردن یان ئازادکردنی بڵاو نەکردەوە.[4] پێش ئازادکردنی، حکوومەتی ئێران لە ئەڵمانیای ویستبوو کە حاجی ئەحمەدی ڕادەستی ئێران بکات، بەڵام ئەڵمانیا بەھۆی ئەوەی کە حاجی ئەحمەدی شارۆمەندی ئەڵمانیایە ئەو داواکارییەی ڕەتکردەوە.[4]