عیرفان خان
سینەماکاری هیندی / From Wikipedia, the free encyclopedia
شەھابزاد عیرفان عەلی خان ناسراو بە عیرفان خان (لەدایکبووی ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٦٧ – مردووی ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠)،[2] ئەکتەری ھیندییە بەکارەکانی زیاتر لە بۆلیوود دەرکەوتووە، ھاوکات لەئاستی جیھان بە دەرکەوتنەکانی لە فیلمە بەریتانی و ئەمریکییەکان ناسرا. عیرفان خان بەیەکێک لەباشترین ئەکتەرە ھیندییەکان دادەنرێت.[3][4] خان بەبەشداریکردنی ٣٠ ساڵ لە سینەما، چەندین خەڵاتی بردەوە لەوانە خەڵاتی نیشتمانی لە ھند خەڵاتی فیلمی ئاسیا ھەروەھا براوەی چوار خەڵاتی فیلم فەیر بووە. لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن حکوومەتی ھیندستان، خەڵاتی پادما شری پێدرا لەبەرامبەر کارە ھونەرییەکان، ئەم خەڵاتە چوارەم بەرترین خەڵاتە بدرێتە کەسی سڤیل لەناوی ھیند.[5]
عیرفان خان | |
---|---|
لەدایکبوون | شەھابزاد عیرفان عەلی خان[1] (١٩٦٧-0١-0٧) ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٦٧ |
مەرگ | ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-٠٤-٢٩) (٥٣ ساڵ ژیاوە) |
ھۆکاری مەرگ | ھەوکردنی کۆلۆن |
خوێندنگە | سکوڵی نەتەوەیی بۆ دراما |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٨٥–٢٠٢٠ |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | سوتاپا سیکدار (ھاوسەرگیری ١٩٩٥) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
ڕێزلێنانەکان | پادما شری (٢٠١١) |
خان لەماوەی کارکردنی لەچەندین فیلمی گرنگ لە بۆلیوود دەرکەوت، لەوانە زەنەیمسەیک (٢٠٠٦)، لایڤ ئین میترۆ (٢٠٠٧)، پان سینگ تۆمار (٢٠١١) کە بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە خەڵاتەکانی نیشتمانی بەدەستھێنا. زیاتر لەوەش لە فیلمەکانی نیویۆرک (٢٠٠٩)، سەفەرتاسەکە (٢٠١٣)، حەیدەر (٢٠١٤)، پیکو (٢٠١٥)، تەلڤار (٢٠١٥). لە ھۆڵیوود لە فیلمەکانی سلەمدۆگ میلیۆنێر (٢٠٠٨) دەرکەوت کە بووە براوەی باشترین فیلم لە خەڵاتەکانی ئۆسکار، ژیانی پای (٢٠١٢)، زە ئەمەیزینگ سپایدەرمان (٢٠١٢)، جێراسیک وۆرلد (٢٠١٥) و دۆزەخ (٢٠١٦) دەرکەوت. ھەروەھا لە زنجیرەی ئەمریکی[6][7] کۆتا کاری عیرفان خان، لە ساڵی ٢٠٢٠ بوو لە فیلمی ئەنگریزی میدیەم.[8] تا ساڵی ٢٠١٧، کۆی داھاتی فیلمەکانی عیرفان خان ٣٫٦ بیلیۆن دۆلار بووە.[9]
عیرفان خان لە ساڵی ٢٠١٨، تووشی نەخۆشییەکی دەگمەنی شێرپەنجە بوو، بۆ ئەو مەبەستەش لە لەندەن چارەسەری وەردەگرت.[10][11] دواتر لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠، بەھۆی نەخۆشییەکەیەوە کۆچی دواییکرد.[2]