شەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧)
From Wikipedia, the free encyclopedia
شەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧) شەڕێکی چەکدارییە لە ساڵی ٢٠١٤ لە عێراق بە شێوەی یاخیبوون دەستیپێکرد، دواتر بە خێرایی ڕووداوەکان پەرەی سەند و دواجار گۆڕا بۆ شەڕێکی سەربازیی درێژخایەن، لەگەڵ داگیرکردنی فەللووجە و مووسڵ و ناوچە گەورەکانی باکووری عێراق لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامیی و ڕاگەیاندنی خەلافەتێکی نوێی ئیسلامیی لەلایەن ئەبووبەکر بەغدادی. لە ئەنجامی ئەم لەشکرکێشییەدا ھێزەکانی حەشدی شەعبی لەلایەن نووری مالیکی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەو کاتەدا پێکھێنرا کە دوای ئەوەی ڕێگری لێکرا لە دەستبەکاربوونی لە خولی سێیەم و پێدانی ئەو پۆستە بۆ حەیدەر عەبادی، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، زنجیرەیەکی درێژخایەنی ئاسمانیی لەلایەن ئەمریکا و ئێران و سووریا و دە وڵاتی دیکەوە دەستیپێکرد لە دژی داعش و شەڕەکەش کۆتایی ھات کاتێک حکوومەتی ناوەندی لە بەغدا کۆنترۆڵی خۆی بەسەر ھەموو ناوچەکانی عێراق ڕاگەیاند، و بۆ یەکەمجار کۆنترۆڵی خۆی بەسەر سنووری نێونەتەوەییدا درێژبووەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە، بە بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران و بە ھاوکاری سەربازی کە لە ڕووسیاوە پێشکەش بە عێراق کرا.[1][2][3]
شەڕی عێراق (٢٠١٤–٢٠١٧) | |
---|---|
بەشێکە لە | زستانی عەرەبی، پەرەسەندنی شەڕی ناوخۆیی سووریا |
وڵات | عێراق |
جێ | عێراق |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ |