شەڕی ستالینگراد
From Wikipedia, the free encyclopedia
شەڕی ستالینگراد (ماوەی شەڕ:٢٣ی ئابی ١٩٤٢ تاکوو ٢ی شووباتی ١٩٤٣)، ئەم شەڕە بە ستالینگراد ناسراوە چونکە شەڕەکە لە شاری ستالینگراد بوو کە ئێستا پێی دەڵێن ڤۆڵگۆگراد، شەڕەکە لەمیانەی شەڕی جیھانیی دووەم بوو لە نێوان یەکێتیی سۆڤیەت و ئاڵمانیای نازی و ھاوپەیمانەکانی (ڕۆمانیا - ئیتالیا - ھەنگاریا - کڕۆتییا) بوو، شەڕەکە لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئاڵمانیای نازی دەستی پێکرد بۆ خاکی یەکێتیی سۆڤیەت، لە ئابی ١٩٤٢ سوپای ئاڵمانییەکان لە بەردەم ستالینگراد دا وەستابوون بەڵام بەھۆی سەرماو سۆڵەوە و نەبوونی ئارزووقەوە تێکشان لە ئاکامدا لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٣ سوپای ئاڵمانییەکان بەتەواوی خۆیان بەدەستەوەدا و دواتر ئەرتەشی سوور ی سۆڤییەت ڕزگارکردنی ڕووسیای ڕؤژئاوای گرتە ئەستۆ و لە ئەنجامی ئەمەش شەڕی کۆرسیک دەستی پێکرد، لەساڵی ١٩٤٥یش ئەرتەشی سوور ئاڵای یەکێتیی سۆڤییەتی لە بەرلینی ئاڵمانیا شەکاندەوە، شەڕی ستالینگراد بە ھۆکاری کوژرانی نزیکەی دوو میلیۆن کەس لە سەرباز و ھاوڵاتییان دەخەملێندرێت.
شەڕی ستالینگراد | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە جەنگی جیهانی دووەم | |||||||||
سەنتەری ستالینگراد پاش شەڕەکە | |||||||||
| |||||||||
شەڕکەرەکان | |||||||||
| یەکێتیی سۆڤیەت | ||||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||||
| |||||||||
ھێز | |||||||||
Initial: لە کاتی دژە هێرشی سۆڤیەتدا: |
Initial:
لە کاتی دژە هێرشی سۆڤیەت: | ||||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||||
|
See casualties section. |