شەڕی تورکیا‒ئەرمینیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
شەڕی تورکیا و ئەرمەنستان (بە ئەرمەنی: Հայ-թուրքական պատերազմ)، لە تورکیا بە بەرەی ڕۆژھەڵات ناسراوە (بە تورکی: Doğu Cephesi) وەک بەشێک لە جەنگی سەربەخۆیی تورکیا و ململانێیەک لە نێوان کۆماری یەکەمی ئەرمینیا و بزووتنەوەی نیشتمانی تورکیا، دوای نەمانی پەیمانی سیڤەر لە ساڵی ١٩٢٠ ڕوویدا. دوای ئەوەی حکوومەتی کاتی ئەحمەد تەڤفیق پاشا نەیتوانی پشتیوانی بۆ پەسەندکردنی پەیماننامەکە بەدەست بھێنێت، پاشماوەی فەیلەقی پازدەی سوپای عوسمانی بە فەرماندەیی کازم کارابەکر ھێرشیان کردە سەر ھێزەکانی ئەرمینیا کە ناوچەی دەوروبەری قەرسیان کۆنترۆڵ کردبوو، لە کۆتاییدا زۆربەی خاکی قەوقازیان کۆنترۆڵ کردەوە کە پێش جەنگی ڕووسیا‒تورکیا (لە ١٨٧٧–١٨٧٨) بەشێک بوو لە ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی و دواتر لەلایەن ڕووسیای سۆڤیەت وەک بەشێک لە پەیمانی برێست‒لیتۆڤسک دەستی بەسەردا گیرا.
جەنگی تورکی-ئەرمینیا (١٩٢٠) | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە جەنگی سەربەخۆیی تورکی دەرئەنجامەکانی جەنگی جیھانیی یەکەم، و ناکۆکی نێوان ئەرمەنستان و تورکیا | |||||||||
نەخشەی جەنگی تورکی-ئەرمینیا (١٩٢٠) و پێشڕەوی تورکەکان بۆ ناوچە کۆنترۆڵکراوەکانی ئەرمینیا | |||||||||
| |||||||||
شەڕکەران | |||||||||
حکومەتی یەکێتیی سۆڤیەت | ئەرمینیا | ||||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||||
مستەفا کەمال ئاتاتورک، کازم کارابەکر، ڕوشتوو پاشا، عوسمان نووری کۆپتاگەل، کڤیت ئەردڵ، کازم ئۆربای |
دارستمان کانایەن، ھامی ئۆجەنیان، ڕۆبن تێر‒میناسی، کریستۆفۆر ئاراراتۆڤ | ||||||||
ھێز | |||||||||
[5][6][7][8] سەرباز ٥٠٫٠٠٠ | [9] سەرباز ٢٠٫٠٠٠ | ||||||||
کوژراوان و پێکراوان | |||||||||
نەزانراو | [10][11][12][13][14] ٣٠٠٠+ کوژران و زیندانی، ٦٠٫٠٠٠–٩٨٫٠٠٠ یاخود ١٩٨٫٠٠٠–٢٥٠٫٠٠٠ مەدەنی ئەرمەنی کوژران |
کارابەکر فەرمانی لە حکوومەتی ئەنقەرەوە ھەبوو کە لە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە دەتوانێت ئەرمینیا لەناوببات،[15][16] ئەمەش بەھۆی ئەوەی لە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان دانیشتووانی ئەرمەنی بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم ببوونەوە.[17][18] بە گوتەی مێژوونووس ڕیمۆند کیڤۆرکیان، تەنیا داگیرکردنی ئەرمینیا لەلایەن سۆڤیەتەوە ڕێگری لە کۆمەڵکوژییەکی دیکەی ئەمەنییەکان کرد.[15]