شەڕی بەرلین
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆپراسیۆنی ھێرشکردنە سەر بەرلین (بە ڕووسی: Берлинская наступательная операция) یان شەڕی بەرلین (بە ئەڵمانی: Schlacht um Berlin) یەکێک بوو لە دوا شەڕەکانی بەرەی ئەورووپی لە جەنگی جیھانیی دووەمدا، کە سۆڤیەت بە ئۆپەراسیۆنی ھێرشی ستراتیژی ناویان لێنابوو لەسەر بەرلین، کە تێیدا دوو بەرەی سۆڤیەتی لە ڕۆژھەڵات و باشوورەوە ھێرش دەکەنە سەر بەرلین و بەرەی سێیەمیش ھێرشی کردە سەر باکووری بەرلین.
شەڕی بەرلین | |
---|---|
بەشێکە لە | بەرەی ڕۆژهەڵات |
ناونراوە لەدوای | بەرلین |
وڵات | ئەڵمانیا |
جێ | بەرلین |
پۆتانی شوێن | ٥٢°٣١′٧″N ١٣°٢٢′٣٤″E |
کاتی ڕوودان | ٢ی ئایاری ١٩٤٥ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٦ی نیسانی ١٩٤٥ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢ی ئایاری ١٩٤٥ |
Order of battle | order of battle for the Battle of Berlin |
شەڕەکە لە کۆتایی مانگی نیسانی ساڵی ١٩٤٥ تا سەرەتای مانگی ئایار بەدەوام بوو، و یەکێک بوو لە خوێناویترین شەڕەکانی مێژوو. ئەدۆڵف ھیتلەر و زۆرێک لە شوێنکەوتووانی پێش کۆتایی ھاتنی شەڕەکە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان ھێنا. ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ٢ی ئایاردا لەژێر گەمارۆدا خۆیان ڕادەست کرد، بەڵام شەڕ لە باکووری ڕۆژاوا و ڕۆژاوا و باشووری ڕۆژاوای شارەکە بەردەوام بوو تا کۆتایی ھاتنی شەڕ لە ئەورووپا لە ٨ی ئایار (٩ی ئایار لە یەکێتی سۆڤیەت). یەکەکانی ئەڵمانیا کە لە ڕۆژاوا جێگیر بوون و شەڕی سۆڤیەتیان دەکرد، پێیان باشتر بوو خۆیان ڕادەستی ھاوپەیمانانی ڕۆژاوا بکەن کە نەچووبوونە شەڕەکەوە بە ھیوای مامەڵەی باشتر.