شێر (ئەکتەر)
گۆرانیبێژ و ئەکتەری تەلەڤیزیۆنی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
شێر (ناوی لەدایکبوون: شەرلین سارکیسیان؛ شێوازی گۆکردن: /ʃɛr/؛ لە دایکبووی ٢٠ی ئایاری ١٩٤٦) کەسایەتی تەلەفزیۆنی، ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکییە.[1] لەلایەن میدیای ئەمریکییەوە، ھەندێکجار بەژنەخواوەندی پۆپ ناو دەھێنرێت. ئەو بەھۆی شێواز و دەرکەوتنە جیاوازەکانی لەماوەی شەش دەیەی ڕابردوو ناسراوە.
شێر | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Cher | |
لەدایکبوون | (١٩٤٦-٠٥-٢٠) ٢٠ی ئایاری ١٩٤٦ (تەمەن ٧٨ ساڵ) El Centro، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Cherilyn Sarkisian |
باوک | John Sarkisian |
ھاوسەر | Gregg Allman، Sonny Bono |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | نرخی نەزانراو |
منداڵ | Elijah Blue Allman، Chaz Bono |
زمانی زگماکی | ئینگلیزیی ئەمریکی |
زمانی نووسین | ئینگلیزی |
پەروەردە | Montclair College Preparatory School، Fresno High School، The Center for Early Education |
شوێنی کار | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٦٣ |
ئەندامی حیزبی | حیزبی دیموکرات |
باری تەندرووستی | دیسلێکسیا |
جۆری دەنگ | کۆنتراڵتۆ |
ئامێری مۆسیقا | دەنگ |
خشتەی تۆمارەکان | Cher discography |
ئەندامی | Sonny & Cher، Allman and Woman، Chorra |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، European Film Award – People's Choice Award for Best European Film |
وێبگە | https://www.cherfanclub.com |
شەر لە دوای بڵاوکرانەوەی گۆرانی "I Got You Babe" لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە ساڵی ١٩٦٥ ناوبانگی دەرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی لە ئامارەکانی ئەمریکا و بریتانیا ھاتە ژمارەی یەک. تا کۆتایی ١٩٦٧، ئەوا لە ئاستی جیھان ٤٠ ملیۆن دانەیان لێی فرۆشت.[2][3]
لە ساڵی ١٩٨٢، بۆ یەکەمینجار لە شانۆیەکی برۆدوەی بەناوی (Come Back to the 5 & Dime, Jimmy Dean, Jimmy Dean) دەرکەوت، ھەر لەوساڵەدا بە وەشانی فیلمی سینەماییش دەرچوو، کە بەھەمان شێوە شەر بەڕۆڵی سەرەکی بەشداربوو. ئەو لە ساڵی ١٩٨٧، دوای بەشداریکردنی لە فیلمی (Moonstruck)، خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەکتەر بەدەستھێنا.[4][5]
تاکوو ئەمڕۆ. شەر زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن ڕیکۆردی میوزیکی فرۆشتووە، بەمەش بە یەکێک لە ھونەرمەندە پڕفرۆشەکانی مۆسیقا دادەنرێت. ئەو خەڵاتێکی گرامی، ئۆسکار، ئێمی، کان، سێ جاریش گۆڵدن گلۆب، خەڵاتێکی ئایکۆنی بیلبۆرد، خەڵاتێکیش لەلایەن سەنتەری شانازی کێننەدی و ھەروەھا خەڵاتێکیش لە ئەنجومەنی دیزاینکارانی فاشنی ئەمریکی وەرگرتووە. جگە لە بواری دەرکەوتنی وەک گۆرانیبێژ و نواندن، شەر بەدەرکەوتن و بۆچوونە سیاسییەکانی ناسراوە، لە سۆشیال میدیاکان دەردەکەوێت و بۆچوونەکانی لەبارەی پشتگیری مافەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە و ڕێگریکردن لە ئایدز دەربڕیوە.[6][7]