شیکارکردنی ھاوکێشە
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە بیرکاریدا، شیکارکردنی ھاوکێشە (بە ئینگلیزی: Equation solving)، بریتییە لە دۆزینەوەی بەھای نەزانراوەکانی ھاوکێشە یان بە دەستەواژەیەکی تر دۆزینەوەی کۆمەڵە ژمارەیەک کە ڕەگەکانی ھاوکێشەکەن. ئەو کۆمەڵە پێی دەگوترێت کۆمەڵە شیکاری ھاوکێشەکە. دەشێت ئەو کۆمەڵەیە تەنھا یەک ئەندامی تێدابێت و ھەروەھا دەشێت لە یەکدانە زیاتری تێدابێت و یا دەکرێت بێکۆتا ئەندامی تێدابێت و دەشێت کۆمەڵەی شیکار ھیچ ئەندامێکی تێدا نەبێت، واتە کۆمەڵەکە بەتاڵ بێت.