شا تەھماسبی یەکەم
From Wikipedia, the free encyclopedia
تەھماسبی یەکەم (بە فارسی: تهماسب یکم؛ لەدایکبووی ٢٢ی شوباتی ١٥١٤ – مردووی ١٤ی ئایاری ١٥٧٦) دووەم شای ئێرانی سەفەوی بوو، کە لە ساڵانی ١٥٢٤ تا ١٥٧٦ لە دەسەڵاتدا بوو. کوڕە گەورەی ئیسماعیلی یەکەم و ھاوژینە سەرەکییەکەی، تاجلو خانم بوو. دوای مردنی باوکی لە ٢٣ی ئایاری ١٥٢٤، تەھماسب حوکمی گرتە دەست و توانی سیاسەتێکی ھاوسەنگ وەربگرێت و چارەسەرێکی ناوەندی بۆ کێشە ئایینییەکان دابنێت، ھەروەک لە سەردەمی ئەودا ئەدەب و ھونەر گەشەیان سەند.
بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی پاڵاوتنی وتارەکە وەک وتارێکی ھەڵبژێردراو، کرتە لێرە بکە. |
تەھماسبی یەکەم | |
---|---|
شای ئێرانی سەفەوی | |
فەرمانڕەوایی | ٢٣ی ئایاری ١٥٢٤ – ٢٥ی ئایاری ١٥٧٦ |
تاج لەسەر نان | ٢ی حوزەیرانی ١٥٢٤ |
پێشوو | ئیسماعیلی یەکەم |
جێگر | ئیسماعیلی دووەم |
ھاوسەر | زۆریان، لەنێویاندا:سوڵتانوم بێگم، سوڵتان-ئاغا خانم |
خانەدان | سەفەوی |
باوک | ئیسماعیلی یەکەم |
دایک | تاجلوو خانم |
لەدایکبوون | ٢٢ی شوباتی ١٥١٤ شەھاباد، ئەسفەھان، ئێرانی سەفەوی |
مردن | ٢٥ی ئایاری ١٥٧٦ (تەمەنی ٦٢ ساڵ) قەزوین، ئێرانی سەفەوی |
ئایین | شیعەی دوازدە ئیمام |
مۆر |
ساڵانی سەرتای دەسەڵاتی تەھماسبی بە شەڕی ناوخۆ واتە شەڕی سەرکردەکانی قزیلباشەکان دەستی پێکرد تا ساڵی ١٥٢٥ درێژەی کێشا، بەو ھۆیەوە دەسەڵاتی خۆی زیاتر چەسپاند و پەیڕەوی سیستەمی پاشایەتی ڕەھای کرد. ھەر زوو ڕووبەڕووی شەڕێکی دێرین بووەوە لەگەڵ ئیمپراتۆرییەتیی عوسمانی بەسەرکردایەتی سولەیمان قانوونی؛ کە شەڕەکە تا ساڵی ١٥٥٥ دڕێژەی کێشا و بە ڕێکەوتننامەی ئەماسییە لە ساڵی ١٥٥٥ کۆتایی ھات و بەھۆی شەڕەکانەوە عوسمانییەکان دەسەڵاتیان بەسەر بەغدا و بەشێکی زۆری کوردستان و ڕۆژاوای گورجستان سەپاند. تەھماسب لەسەر خۆراسان لەگەڵ ئۆزبەکییەکانی بوخارا ناکۆکی ھەبووە و چەندین جار ھێرشی کردە سەر ھەرات کە پایتەختیان بوو. لە ساڵی ١٥٢٨، سەرکردایەتی سوپایەکی کرد (بەپێی سەرچاوەکان تەمەنی چواردە ساڵ بوو)، و توانی لە شەڕی جامدا شکست بە ئوزباکییەکان بھێنێت؛ لەشەرەکەدا تۆپی بەکارھێنا.
تەھماسبی پاڵپشتی لە ھونەر دەکرد، بۆ ئەوەش شوێنێکی تایبەتی لە ماڵی شاھانە بۆ وێنەکێش و خۆشنووس و شاعیران دروست کرد. ھەر خۆشی بەھرەی وێنەکێشانی ھەبوو؛ بەڵام دواتر لە کاتی دەسەڵاتداریدا سووکایەتی بە شاعیران و ھونەرمەندان کرد، خۆی لە زۆرێکیان بەدوور دەگرت و دووری دەخستنەوە بۆ ھیندستان و ئیمپراتۆرییەتیی مەغۆلەکان، تەھماسب بەکەسێکی ئاییندار خواپەرست ناسراوبوو، بەو ھۆیەشەوە ڕێگە بە پیاوانی ئایینی دەدات بەشداری لە بابەتە یاسایی و کارگێڕییەکانی وڵات بکەن. لە ساڵی ١٥٤٤، داوای لە ھومایون پاشای ھەڵھاتووی ئیمپراتۆریەتیی مەغۆلی ھیند کرد ئایینەکەی بگۆڕێت بۆ ئایینی ئایینی شیعە لە بەرامبەر ھاوکاری سەربازیدا بۆ وەرگرتنەوەی تەختی پاشایەتی لە ھیندستان. لەگەڵ ئەوەشدا، تەھماسپ لەگەڵ ھاوپەیمانە مەسیحییەکانی کە کۆماری بووندقییەکان و پاشایەتیی ھابسبۆرگدا بوو دانوستانی دەکرد.
بابەتی جێنشینی ئەو پێش مردنی بووە ھۆی دروستبوونی ناکۆکی. بەتایبەت کاتێک لە ١٤ی ئایاری ١٥٧٦ تەھماسب کۆچی دوایی کرد، شەڕێکی ناوخۆیی بەدوای خۆیدا ھێنا و زۆربەی ئەندامانی بنەماڵەی شاھانە گیانیان لەدەست دا. تەھماسب نزیکەی پەنجا و دوو ساڵ فەرمانڕەوای کرد، کە ئەمەش درێژترین ماوەیە حکومڕانییە لەنێو ئەندامێکی بنەماڵەی سەفەوییەکان. لەگەڵ ئەوەی جێگای ڕەخنەی مێژوونووسە ھاوچەرخەکان بوو، بەڵام مێژوونووسانی سەردەمی نوێ وەک فەرمانڕەوایەکی ئازا و بەتوانا وەسفی دەکەن، بەوەی توانی ئیمپراتۆرییەتی باوکی بپارێزێت و فراوانتری بکات. ئەو کاریگەری لەسەر گۆڕیینی ئایدۆلۆژیای سەفەویییەکان ھەبوو، ئەمەش بە تایبەت لە کەمکردنەوە و کۆتایی ھێنان بەکاریگەری قزیلباشەکان لەسەر سیاسەت و دەسەڵات. ھەروەھا لەلایەکی دیکەوە کاریگەری ھەبوو لەسەر کۆتایی ھێنان بە پیرۆز سەیرکردنی باوکی و لەجیاتی ئەوە وێنەی کەسێکی خواپەرستی لە دید و فکری خەڵکیدا چەسپاند. لەدوای خۆی ١٤ کور و ٨ کچ (بەشێک لەسەرچاوەکان دەڵێن ١٣ کچی ھەبووە) لەدوای خۆی بەجێ ھێشت. ئیسماعیلی کوڕف بووە جێنشین و سێیەمین شای سەفەوییەکان.