شانشینی پێشەنگییەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
شانشینی پێشەنگییەکان (بەئینگلیزیی: Protista)، کۆمەڵێکی فرەجۆر لە زیندەوەری ناووک ڕاستەقینەی تێدایە، کە شانەی ڕاستەقینەیان نییە. پێشەنگییەکان؛ بەپشتبەستن بەڕێگەی خۆراکییان (خۆژێن یان خۆنەژێن یان مژین) دەکرێنە سێ کۆمەڵەوە، ئەوانیش:
- زیندەوەرە سەرەتاییەکان یان زیندەوەری لە گیانەوەرچوو.
- قەوزەکان یان زیندەوەری لەڕووەکچوو.
- کەڕووە ناڕاستەقینەییەکان یان زیندەوەری لەکەڕووچووەکانن.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
زۆربەی پێشەنگییەکان تاکخانەن و ھەندێکییان فرەخانەن. پێشەنگییەکان بەسەربەستیی لە ژینگە ئاوییەکاندا یان لە خاکە شێدارەکاندا ھەن. بەمشەخۆریی یان ھاوژیانیی لەگەڵ زیندەوەرانی دیکەدا دەژین. پێشەنگییەکان بەھۆی کوڵکەکان یان قامچییەکان یان گەندەپێیەکان یان بەجوڵەی خلیسکان دەجوڵێن. زۆربەی پێشەنگییەکان ناتوخمانە زۆر دەبن.[1][2][3]