شان
From Wikipedia, the free encyclopedia
شان بەشێکی پەلی سەرووە. شانی مرۆڤ لە سێ ئێسک پێک ھاتووە: چەڵەمە، دەفەی شان (باڵەکە) و ئێسکی باسک. ھەروەھا ماسوولکە، ژێ و بەندۆکە پەیوەندیدارەکانیش لە خۆ دەگرێت.[1] جومگەکانی نێوان ئێسکەکانی شان جومگەکانی شان پێک دەھێنن. جومگەی شان جومگەی سەرەکیی شانە.
زانیاریی خێرا شان, وردەکارییەکان ...
دایخە
لە توێکاریی مرۆڤدا، جومگەی شان ئەو بەشەی لەش پێک دەھێنێت کە ئێسکی باسک بە دەفەی شان دەلکێت و سەر لە کەلێنی کاسەییدا جێگیر دەبێت.[2]