شازادە لیۆنۆر
From Wikipedia, the free encyclopedia
لیۆنۆر شازادەی ئەستوریاس (لیۆنۆر دی تۆدۆس لۆس سانتۆس دی بۆربۆنی ئۆرتیز، بە ئینگلیزی Leonor de Todos los Santos de Borbón y Ortiz)(لەدایکبووی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥) میراتگری تەختی ئیسپانیایە. کچە گەورەکەی شا فیلیپی شەشەم و شاژن لێتیزیایە.[1] لیۆنۆر لە سەردەمی فرمان رەوای باپیرەی لەدایکبووە، شا خوان کارلۆسی یەکەم، لە قوتابخانەی سانتا ماریا دی لۆس ڕۆسالێسخوێندوویەتی، هەمان قوتابخانەی باوکی بووە؛ دوای تەواوکردنی خوێندنی ناوەندی، بەکالۆریۆسی نێودەوڵەتی لە کۆلێژی ئەتڵەسی UWC لە وێڵز لە بەریتانیا خوێندوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٣ لیۆنۆر پەیوەندی بە ئەکادیمیای سەربازی گشتیەوە کرد بۆ دەستپێکردنی خوێندنیسەربازی ٣ ساڵە.لە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک بباپیرەی لە تەختی پاشایەتی کشایەوە، لیۆنۆر هەموو نازناوە نەریتیەکانی میراتگری تاجی ئیسپانیای پێبەخشرا،ئەمانە بریتین لە شازادەی ئەستوریاس، شازادەی جیرۆنا، شازادەی ڤیانا، دوچێسی مۆنتبلانک، کوانتێس لە سێرڤێرا و خانمی بالاگێر. لیۆنۆر لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ کە ١٨ ساڵەی لەدایکبوونی بوو، بە فەرمی لەبەردەم (کۆرتیسدا- پەرلەمانی ئیسپانیە) وەک میراتگرناسێندرا.ئەگەر لیۆنۆر وەک چاوەڕوان دەکرێ لەسەر تەختی پاشایەتی سەرکەوێت، ئەوا دەبێتە یەکەم شاژنی ئیسپانیا کە لە دوای ئیزابێلایدووەمی داپیرە گەورەی چوارەمەوە کە لە ساڵی ١٨٣٣ تا ١٨٦٨ حوکمڕانی کردووە، حوکمڕانی دەکات.