سەرھەڵدانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان (١٩٧٩)
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەرھەڵدانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ١٩٧٩ ھەڵقڵیشا لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ١٩٧٩دا، بەچەند مانگێک دوای تەواوبوونی شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، و بووە گەورەترین شۆڕش دژ بە ڕژێمی نوێ لەنێو ڕاپەڕینی گەلان لەئێراندا و یەکێک بوو تووندوتیژترین یاخیبوونە کوردییەکان لە ئێرانی مۆدێرندا. لەسەرەتادا، بزووتنەوە کوردییەکان ھەوڵیان دەدا کە ھاوتەریب بڕۆن لەگەڵ حکوومەتی نوێی عێراق، بەجۆرێک کە لەدوی ئەوە کەوتبوون کە پێناسی موسوڵمانیی خۆیان نیشان بدەن و زەمینەیەکی ھاوبەش لەگەڵ شیعەکاندا بدۆزنەوە. حدکا زۆر ھەوڵی دەدا کە خۆی وەک ڕێکخراوێک نیشان بدات کە ھەوڵ بۆ جیابوونەوە نادات، بەجۆرێک کە ڕەخنەی لەوانە دەگرت کە داوای سەربەخۆییان دەکرد، بەڵام بەھەرحاڵ داوای ئۆتۆنۆمی سیاسیی دەکرد. دواتر، پەیوەندییەکانی نێوان کوردان و حکوومەتی ئیسلامیی نوێ زوو تێکچوون، ئەگەرچی شیعە کوردەکان و ھەندێک سەرۆک ھۆزەکان پاڵپشتیی حکوومەتە شیعییە نوێیەکەیان دەکرد، کوردە سوونییە چەپڕەوەکان لە پارێزگای کوردستانەوە لەسەر پڕۆژە نیشتمانییەکەیان بەردەوام بوون.
سەرھەڵدانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ١٩٧٩ | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە یەکخستنی شۆڕشی ئێران و جیابوونەوەی کوردان لە ئێران | |||||||
|
|||||||
جەنگاوەران | |||||||
ئەنجومەنی شۆڕشی ئیسلامی (دواتر حکوومەتی ئێران)
| حدکا کۆمەڵە سازمانی خەبات یەکێتیی جەنگاوەرە کۆمۆنیستەکان یەکێتیی نیشتمانی کوردستان[1] |
||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
ڕووحووڵڵا خوومەینی عەبدوولحەسەن بەنی سەدڕ | عەبدولڕەحمان قاسملوو فوئاد مستەفاسوڵتانی |
||||||
زیان و تیاچوونەکان | |||||||
+٣٠٠٠ کوژراو | +٥٠٠٠ کوژراو | ||||||
١٢٠٠ زیندانی سیاسیی کوردی لەسێدارەدراو ١٢ ئەفسەری ئێرانی لەسێدارەدران بەھۆی ئەوەی ڕەتیانکردەوە کە شەڕ بکەن تێکڕا: ٣٠٠٠ - ١٠٠٠٠ کوژراو |
لەکاتێکدا کە لەپێشدا جەنگاوەرە کوردەکان، بەتایبەتی ئەوانەی حدکا، ھەندێک بەدەستھێنانی ناوچەیی و خاکییان بەئاکام گەیاند لەناوچەی مەھاباد و توانیان سەربازە ئێرانییەکان لە ھەرێمەکە دەرکەن، بەڵام ھێرشێکی بەرفراون لە بەھاری ١٩٨٠دا لەلایەن سپای پاسدارانەوە باردوخەکەی ھەڵگێڕایەوە.
دوابەدوای ھەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە ئەیلوولی ١٩٨٠دا، ھەوڵێکی زۆر زیاتر لەپێشتر درا لەلایەن حکوومەتی ئێرانەوە بۆ لەناوبردنی یاخیبوونە کوردییەکە، کە لەوکاتەدا تاکە یاخیبوون بوو کە کپ نەکرا بوو (ڕاپەڕینی بەلۆچەکان، عەرەبەکان و تورکمانەکان لەو کاتەدا کپ کرا بوون). لەدرەنگانی ١٩٨٠دا، ھێزە ئاساییەکانی ئێران و سپای پاسداران کوردە ڕاپەڕیوەکانیان لە قەڵاکانیان دەرکێش کرد، بەڵام ھێشتا چەندین گرووپی کوردە یاخییەکان ھێرشی کوشندەیان ئەنجام دەدا. پێکدادانەکان تا کۆتایی ١٩٨٣ بەردەوام بوو.
نزیکەی ١٠٠٠٠ کەس کوژران لەو یاخیبوونەی کورداندا، کە ١٢٠٠ ـیان زیندانە سیاسییە کوردەکان بوون و لەسێدارەدران لە دوایین قۆناغی یاخیبوونەکەدا. ناکۆکی کوردی-ئێرانی لە ١٩٨٩دا کۆتایی ھات، ئەویش دوای تێرۆرکردنی سەرکردەی حدکا.[2]