سێریێ ئا
بانترین خولی تۆپی پێی ئیتالی / From Wikipedia, the free encyclopedia
خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا (گۆکردنی ئیتاڵی: [ˈsɛːrje ˈa][1]؛ ناسراو بە سێری ئا تیم بەهۆی سپۆنسەرەوە[2]) پاڵەوانێتیێکی وەرزشیە کە ساڵانە لە نێوان بیست یانەی ئیتاڵی ئەنجام دەدرێت. پاڵەوانی خولەکە خەڵاتی پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا و سکودێتۆ وەردەگرێت. پاڵەوانێتییەکە تا ساڵی ١٩٤٣ لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ئاستی پلە بەرزەکان سەرپەرشتی دەکرا. دواتر تا ساڵی ٢٠١٠ لەلایەن لیگا کالسیۆوە بەڕێوبردراوە، و لەو کاتەوە تاکو ئێستا لەلایەن لیگا سێری ئاوە بەڕیودەبردرێت. سێری ئا بە یەکێک لە بەهێزترین خولەکانی تۆپی پێ ناسراوە، زۆر جار بەهۆی ئاستی پاڵەوانێتییەکە لە ڕووی هێڵی بەرگریدا ستایشی دەکرێت.[3] سێری ئا لەلایەن فیدراسیۆنی نێونەتەوەییی مێژوو و ئاماری تۆپی پێ (IFFHS) بە باشترین خولی جیهان لە ٢٠٢٣دا هەژمار کراوە. سێری ئا لە ڕیزبەندی فیفا لە ساڵانی ١٩٨٦-١٩٨٨ و ١٩٩٠-١٩٩٩ وەک پێشەنگ هاتووە.[4]
ڕێکخراوە لەلایەن | یەکێتی تۆپی پێی ئیتالیا |
---|---|
دامەزراندن | ۱٨۹٨ (١٢٤ ساڵ لەمەوبەر) |
ناوچە | ئەورووپا |
ژمارەی تیمەکان | ٢٠ |
شیاو بۆ | چامپیۆنزلیگ خولی ئەورووپا خولی کۆنفرانسی ئەورووپی |
جامی نێوخۆیی | جامی ئیتاڵیا جامی سووپەری ئیتاڵیا |
کۆتا پاڵەوان | ئینتەر میلان (بیستەمین نازناو) |
سەرکەوتووترین یانە | یوڤێنتوس (٣٦ نازناو) |
ماڵپەڕی فەرمی | legaseriea.it |