سێرجیۆ بوسکێتس
یاریزانێکی تۆپی پێی ئیسپانی / From Wikipedia, the free encyclopedia
سێرجیۆ بوسکێتس بورگۆس (بە ئیسپانی: Sergio Busquets Burgos؛ لەدایکبووی ١٦ی تەممووزی ١٩٨٨) یاریزانێکی تۆپی پێی پیشەگەری ئیسپانییە کە وەک کاپتن و ناوەڕاستێکی بەرگریکار یاری بۆ ھەردوو یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنای خولی ئیسپانی و ھەڵبژاردەی نەتەوەییی ئیسپانیا دەکات. و بە شێوەیەکی بەرفراوان بە یەکێک لە باشترین یاریزانانی تۆپی پێی ھێڵی ناوەڕاست لە ھەموو کاتێکدا دادەنرێت.[3][4][5][6][7][8][9][10][11][12]
زانیاری کەسایەتی | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ناوی تەواو | سێرجیۆ بوسکێتس بورگۆس[1] | |||||||||||||||||||||||||||||||||||
ڕێکەوتی لەدایکبوون | (١٩٨٨-٠٦-١٧) ١٧ی حوزەیرانی ١٩٨٨ (تەمەن ٣٥ ساڵ)[2] | |||||||||||||||||||||||||||||||||||
شوێنی لەدایکبوون | سابادێل، ئیسپانیا | |||||||||||||||||||||||||||||||||||
باڵا | ١.٨٩م | |||||||||||||||||||||||||||||||||||
جێگای یاریکردن | بەرگریکار | |||||||||||||||||||||||||||||||||||
زانیاریی یانە | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||
یانەی ئێستا | بارسێلۆنا | |||||||||||||||||||||||||||||||||||
ژمارەی یانە | ٥ | |||||||||||||||||||||||||||||||||||
ئەزموونی گەنجی | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||
١٩٩٥–١٩٩٦ | بادیا | |||||||||||||||||||||||||||||||||||
١٩٩٦–١٩٩٩ | بەربێرا ئەندەلووسیا | |||||||||||||||||||||||||||||||||||
١٩٩٩–٢٠٠٣ | لێیدا | |||||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠٣–٢٠٠٥ | جاباک تێڕاسا | |||||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠٥–٢٠٠٧ | بارسێلۆنا | |||||||||||||||||||||||||||||||||||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† | |||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠٧–٢٠٠٨ | بارسێلۆنا بی | ٢٥ | (٢) | |||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠٨– | بارسێلۆنا | ٤٥١ | (١١) | |||||||||||||||||||||||||||||||||
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | ||||||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠٨–٢٠٠٩ | ئیسپانیا ژ٢١ | ٣ | (١) | |||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠٩– | ئیسپانیا | ١٣٧ | (٢) | |||||||||||||||||||||||||||||||||
٢٠٠٨– | کەتەلۆنیا | ٨ | (٠) | |||||||||||||||||||||||||||||||||
خەڵاتەکان
| ||||||||||||||||||||||||||||||||||||
† یاری (گۆڵ). |
بوسکێتس یاریزانێکی یەک-یانەیە، لە تەممووزی ٢٠٠٨دا گەیشتە یانەی یەکەمی بارسێلۆنا، و لەو کاتەوە زیاتر لە ٦٠٠ یاری ئەنجام داوە. ئەو بەشێک بوو لەو پێکھاتانەی کە لە وەرزەکانی ٢٠٠٨–٢٠١٤ و ٢٠١٤–٢٠١٥ سیانەی لا لیگا، جامی شای ئیسپانیا و خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایان بردەوە.
لە نیسانی ٢٠٠٩دا یەکەم یاری نێونەتەوەییی خۆی لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا ئەنجام دا، و لەو کاتەوە زیاتر لە ١٣٠ یاری لەگەڵ ھەڵبژاردەی نیشتمانی ئەنجام داوە. یارمەتی وڵاتەکەی داوە بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتییەکانی جامی جیھانی ٢٠١٠ و یۆرۆی ٢٠١٢، ھەروەھا لە دوو مۆندیال و دوو یۆرۆی دیکەدا بەشداریی کردووە.