سیانەیی پیرۆز
From Wikipedia, the free encyclopedia
لەباوەڕی مەسیحییەکاندا بۆ سیانەیی پیرۆز یان یەرەیی (بە ئینگلیزی: Trinity)، خودا وەکوو سێ دانە کەسی پیرۆز پێناسە دەکرێت (بەگریکی: ὑποστάσεις) کە بریتیین لە خودا باوک، خودای کوڕ (یەسووعی مەسیح) و ڕۆحی پیرۆز. ئەم سیانە لەکەسایەتیدا جیاوازن و بەڵام پێکەوە یەکن و لەیەکێتیدا پێکەوەن و ھەریەکەشیان وەکوو یەک یەکسانن و ھاوجەوھەرن (بەگریکی: ὁμοούσιοι). بەجۆرێکی تر، ھەرسێ کەسایەتییەکەی سیانەیی پیرۆز لەیەک شتن. ئەم باسە یەکێکە لە باسە ئاڵۆزەکانی نێو باوەڕی مەسییحەتدا.[2]
خودای باوک، خودای کوڕی نارد بۆ جیھان[3]، کە ئەمەش لەڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە بوو[4]، لەکاتێکدا ڕۆحی پیرۆز بەیەکێکی تر لە سیانەیی پیرۆز دادەنرێت و ناو دەبرێت بە ڕۆحی باوک [5] و ڕۆحی یەسووع[6]، نموونەکان لەسەر یەکێتی لە سیانەیی پیرۆزدا، زۆرن.
بەبڕوای مەسیحییەکان، بەتەنھا یەک کەس لەنێو سیانەییەکەدا جێی رەزامەندی نییە بەڵکو پێویستە ھەموویان پێکەوە قبووڵ بکرێن.[7]
زاراوەی "سیانەیی خودا یان سیانەیی پیرۆز"، بەھیچ جۆرێک لەنێو کتێبی پیرۆزدا بەکارنەھاتووە، بەڵکو بۆ یەکەم جار ئەم زاراوەیە لە ئەنجومەنی نیقییەدا بەکارھات، بەڵام ناوەڕۆکی بابەتەکە لەئینجیلدا بۆ چەند جارێک بەکارھاتووە وەک لە "مەتتا ٤:١٦".