سۆفیا لۆرێن
From Wikipedia, the free encyclopedia
سۆفیا لۆرێن (لە دایکبووی ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٣٤، لە ڕۆما، ئیتالیا[1]) خانمەکتەرێکی ئیتالی بوو، کە یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار.[2] ئەو لەلایەن پەیمانگای فیلمی ئەمریکییەوە لە ڕیزبەندی ٢١ەمینی مەزنترین خانمە ئەکتەرانی مێژووی سینەمای کلاسیکی ھۆلیوود دانراوە.[3]
سۆفیا لۆرێن | |
---|---|
بە ئیتالی: Sophia Loren | |
لەدایکبوون | (١٩٣٤-٠٩-٢٠) ٢٠ی ئەیلوولی ١٩٣٤ (تەمەن ٨٩ ساڵ) ڕۆما، ئیتاڵیا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Sofia Costanza Brigida Villani Scicolone |
ناوی خوازراو | Sophia Loren |
باوک | Riccardo Scicolone |
دایک | Romilda Villani |
ھاوسەر | Carlo Ponti، Carlo Ponti |
منداڵ | Carlo Ponti، Edoardo Ponti |
خزمەکان | Alessandra Mussolini، Romano Mussolini |
کەسێکی دیار | Marcello Mastroianni |
پەروەردە | École Jeannine Manuel |
دانیشتووی | ژنێڤ |
شوێنی کار | ئیتالیا |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٥٠ |
نەژاد | |
شاکارەکان | Yesterday, Today and Tomorrow |
خاوەنی | Q107723397 |
چەشن | کۆمیدیا، میلۆدراما |
وێبگە | |
ھاشتاگ | SophiaLoren |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
سۆفیا کاتێک تەمەنی شانزدە ساڵان بوو، لە ساڵی ١٩٥٠، بۆیەکەمینجار لە فیلمێکی کۆمێدی-ڕۆژاوایی من کاپاتازم (Io sono il capataz) بەڕۆڵی سکرتێری دیکتاتۆر دەرکەوت. ئەو بۆ ماوەیەک بە ڕۆڵگێڕانی کورت بەردەوام بوو، تاکوو واژووی لەسەر پێنج فیلم بۆ پاراماونت پیکچەرز کرد و بەمەش کارەکانی بەرەو پێشەوە چوون. لە ساڵی ١٩٦١، بەشداری کرد لە فیلمی دوو ژن (Two Women)، فیلمەکە لە دەرھێنانی دەرھێنەری ئیتالی ڤیتۆریۆ دی سیکا بوو، بەھۆی فیلمەکەوە سۆفیا بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر. بەمەش بووە یەکەم ئەکتەر یان خانمەکتەر کە خەڵاتی ئۆسکار بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمێکی بیانی بباتەوە.
لە ساڵی ١٩٩١، خەڵاتی ئۆسکاری شانازی پێدرا لە بەرامبەر ھەموو کارەکانی وەک خانمەکتەرێک.
سۆفیا لە ساڵی ١٩٥٧، ھاوسەرگیری لەگەڵ بەرھەمھێنەری فیلمی ئیتالی کارلۆ پۆنتی کرد، لە ساڵی ١٩٦٢ ھاوسەرگیرییەکەیان بەتاڵ کردەوە بەڵام دواتر لە ساڵی ١٩٩٦ دووبارە ھاوسەرگیرییان کردەوە، دواتر بەیەکەوە ژیان تاکوو مردنی کارلۆ لە ساڵی ٢٠٠٧.[4] ئەوان بەیەکەوە دوو منداڵیان بوو بەناوەکانی کارلۆی جۆنیۆر ھەروەھا ئێدواردۆ.[5]