ستێریۆتایپ
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە دەروونناسی کۆمەڵایەتیدا، ستێریۆتایپ یان وێنەدارکردنی گشتی باوەڕێکی گشتگیرە سەبارەت بە کۆمەڵەیەکی دیاریکراوی مرۆڤ. [2] چاوەڕوانییەکە کە ڕەنگە خەڵک لەبارەی هەموو کەسێکی گروپێکی دیاریکراوەوە هەیانبێت. جۆری چاوەڕوانی دەتوانێت جیاواز بێت؛ بۆ نموونە دەتوانێت چاوەڕوانییەک بێت سەبارەت بە کەسایەتی، ئارەزووەکان، دەرکەوتن یان توانای گروپەکە. سترێئۆتایپەکان هەندێک جار زۆر گشتگیرن و نادروستن و بەرگریان لە زانیاری نوێ هەیە، بەڵام هەندێکجار دەتوانن ورد بن.
لە کاتێکدا کە ئەم جۆرە گشتاندنانە سەبارەت بە کۆمەڵێک کەس ڕەنگە لە کاتی بڕیاردانی خێرادا بەسوود بن، بەڵام ڕەنگە هەڵە بن کاتێک بۆ کەسانی تایبەت بەکاردەهێنرێن و لە هۆکارەکانی هەڵوێستی پێشوەختەکاریدان .