ستیڤن ڤان زانت
موزیکزانی ئه مه ریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ستیڤن ڤان زانت (لەدایکبووی ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٥٠) ئەکتەر، مۆسیقاژەن، ئاوازدانەر، بەرھەمھێنەر و چالاکوانێکی ئەمەریکییە کەوا بە ناوەکانی ستەیجی لیتڵ ستیڤن و مایامی ستیڤیش ناسراوە. ڤان زانت ئەندامی باندەکەی بڕوس سپرینگتینیشە بەناوی ئی ستریت باند، کەوا لەوێ ڕۆڵی گیتارژەن و ماندۆلینژەنی ھەیە. ھەروەھا ڤان زانت جێ دەستی خۆی لە بواری نواندنیشدا جێھێشتووە بە ھەریەک لە ڕۆڵەکانی سیلڤیۆ دانتێ لە زنجیرەی The Sopranos (١٩٩٩–٢٠٠٧) و گڕانک تاگلیانۆ لە زنجیرەی Lillyhammer (٢٠١٢–٢٠١٤). ڤان زانت خاوەن باندی سەربەخۆی خۆشیەتی بەناوی Little Steven and The Disciples of Soul کە لە ساڵانی ھەشتاکانەوە چالاکن. لە ساڵی ٢٠١٤دا، ڤان زانت خرایە نێو لیستی ئەفسانەکانی ڕۆکن ڕۆڵ وەک ئەندامێکی باندی ئی ستریت.
زانیاریی خێرا ستیڤن ڤان زانت, زانیارییەکان ...
ستیڤن ڤان زانت | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | ستیڤن لینتۆ |
ھەروەھا ناسراوە بە | لیتڵ ستیڤن، مایامی ستیڤ، سیلڤیۆ و ستیڤن ڤان زانت |
لەدایکبووی | (١٩٥٠-١١-٢٢) ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٥٠ (تەمەن ٧٣ ساڵ) وینترۆپ، ماساچووسیتس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
بنەچە | میدڵتاون، نیوجێرزی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
چەشنەکان | ڕۆک |
پیشە(کان) |
|
ئامێرەکان |
|
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٦٨– تا ئێستا |
کۆمپانیاکان | Columbia, Epic, EMI America, BMG, Manhattan, RCA, Renegade Nation, Wicked Cool Records, Rhino |
وێبگە | undergroundgarage littlesteven |
دایخە