ساکرامێنتۆ، کالیفۆرنیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ساکرامێنتۆ شارێکە لە ڕۆژاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و پایتەختی ویلایەتی کالیفۆرنیایە کە دەکەوێتە باکووری ئەو ویلایەتە. مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٣٩. شاری ساکرامنتۆ بەدرێژایی ڕووباری ساکرامنتۆ و باشووری یەکگرتنی لقەکانی «ڕووباری ئەمریکی» لە دۆڵی فراوانی ناوەڕاستی کالیفۆرنیا ھەڵکەوتووە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە لە ساڵی ٢٠٠٧دا ٤٦٠ ھەزار و ٢٤٢ کەس بووە، بەمەش دەبێتە حەوتەم گەورەترین شاری ویلایەتی کالیفۆرنیا. ساکرامنتۆ ناوەکی کولتووری و ئابووری "ناوچەی گەورەی ساکرامنتۆ"یە. ئەم ناوچە گەورەیە پارێزگاکانی ئێل دۆرادۆ و پلاسەر و ساکرامێنتۆ و یۆلۆ لەخۆدەگرێت و ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ٢٬١٣٦٬٦٠٤ کەسە. لە ساڵی ٢٠٠٤ ئەم ناوچەیە وەک یەکێک لە ١٠ شوێنی سەرەکی بۆ ژیان لە ئەمریکا ناسێندرا. [ژێدەر پێویستە]