زنجیرەی بژیو
From Wikipedia, the free encyclopedia
پێکەوەبەسراوی خۆراک لە گیانداراندا لە ئاڵقەکانی زنجیرێک دەچێ کە بە زنجیرەی بژیو، یان زنجیرەی خۆراک دەناسرێت.
هەموو گیاندارێک بۆ بەڕێوەبردنی ژیانی، پێویستی بە وزەیە. بۆ وێنە ڕوەکەکان وزەی تیشکی خۆر دەگرن، بڕێ لە گیانەوەران بەم گیایانە دەژین و بڕێ تریان گیانەوەرانی تر دەخۆن. زنجیرەی خۆراکی بریتییە لە:
ڕیز بەستنی گیاندارانی کۆمەڵگایەک، بۆ خواردنی یەکتر.
هەر زنجیرەیەکی خۆراکی، سەرچاوەیەکی وزەی هەیە، کە لە زۆربەیاندا، تیشکی هەتاوە[1].
لە زنجیرەی خۆراکدا، وزە لە ئاڵقەیەک دەگوازرێتەوە بۆ ئاڵقەیەکی تر. لەم زنجیرەدا هەر گیاندارێک ، دەبێتە خۆراکی گیاندارێکی تر. یەکەمین ئاڵقەی زنجیرەی خۆراک، ڕوەکە کە بژیوی ئاڵقەکانی دوایی ، واتە گۆشتخۆران و ڕوەکخۆران، دابین دەکا و ئاڵقەکانی کۆتایی، بە شیکەران (تاقمێک بەکتریا و ترشێنەر) دوایی دێت.[2]