دەوڵەتی غەزنەوی
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەوڵەتی غەزنەوی (بە ئینگلیزی: Ghaznavids) ناوی خۆی لە یەکێ لە شارەکانی ئەفغانستانەوە وەرگرتووە، دەرکەوتنی ئەو دەوڵەتە دەگەڕێتەوە بۆ یەکێ لەو سەرکردە موسوڵمانانەی کە ناسرابوو بە (سەبکتکین)، ئەو لەلایەن سامانیەکانەوە ناوچەی غەزنەی گرتە دەست، پاشان سەبکتکین دەسەڵاتی خۆی درێژ کردەوە بۆ ناوچەکانی ڕۆژھەڵات و ھەرێمی خۆراسانی گرتە خۆ، ئەویش ئەو ھەرێمە بوو کە نووحی کوڕی مەنسووری سامانی لە ساڵی ٣٨٤ک. دا وەک دەستگیرۆیی و دەستخۆشیەک بۆ سەبتکین لە سەر بنبڕکردنی شۆڕشگێرانی وڵاتی ڕووباڕ پێی دا. بەڵام سەبکتکین کارووباری خۆی ڕووکردە ھیندستان و خۆی سەڕقاڵ نەکرد بەو وڵاتەی کە لە بازنەی سامانیەکاندا بوو، مەگەر بە خواستی خۆی نەبێت کاتێ لە خۆراسان داوای یارمەتیان لێکرد بۆ بنبڕکردنی ئەو بزوتنەوانەی لە دەسەڵاتیان دەرچوون، ئەویش بە ھێزەکانی خۆیەوە خۆی گەیاندن نوحی کوڕی نەسری سامانی بۆ جەنگان دژ بە لە ڕێی دەرچوانی نێو خۆراسان. سەبکتکین و مەحموودی کوڕی توانیان لەگەڵ ھێزە سامانیەکاندا سەرکەون بە سەر ئەو دەرچوانەدا، ھەروەک سەرکەوتن بە سەر بنەماڵەی (بوەیە)داو شاری نەیسابووریان گێڕایەوە بۆ سامانیەکان، بە گێڕانەوەی نەیسابوور بۆ سامانیەکان، نوح مەحموودی کوڕی سەبکتکینی کرد بە والی لە سەری، ھەروەک کردی بە سەرکردەی سوپاکانی خوراسان و نازناوی (سەیفوددەولە) ی پێدا و نازناوی (ناسرودەولە) یشی دا بە باوکی.
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (حوزەیران ٢٠٢١) |
سەبکتکین ھەر لە سەرەتاوە پشکی خۆی وەرگرت کە بەشی ھەرێًمە ھیندیەکان بوو. ٢ئینجا جێپێی خۆی داکوتاو بە ھێز بوو و شاڵاوی دەبردە سەر دەورووبەری ھیندو چەند قەڵایەکی فەتحکرد و چەند داستانێکی لەگەڵ ھیندەکاندا تۆمارکرد. ٣لەگەڵ یەکێ لە پاشاکانیاندا – کە ناسرابوو بە (جیپاڵ) -لە چەند جەنگێکی قورسدا پێکیاندادا و سەبکتکین توانی لە ساڵی ٣٦٩ ک. دا شکستی پێبھێنێ و ناچاری کرد داوای ڕێککەوتن بکات بەوەی بڕێ پارە بدات و ھەندێ ناوچەی بداتە دەست لەگەڵ پەنجا فیل کە ئەو بڕە پارە و شمەکە ھەڵبگرن. ئەویش ئەو کارەی کرد و کۆمەڵێ لە کەسوکاری لە لای سەبکتکین بارمتە بوو بۆ بە دەستەوەدانی ئەو ناوچانە. سەبکتکین لەگەڵ بارمتەکاندا کەوتە ڕێ و چوو، کاتێ دوور کەوتەوە جێپاڵی پاشای ھیند کەوتە گرتنی ئەو موسوڵمانانەی کە لە لای بوون لە جیاتی بارمتەکانی، کاتێ سەبکتکین ئەمەی بیست چوو بەرەو ھیند و بیدایە بە پاڵ ھەر شارێکدا وێرانی دەکرد، ئینجا ڕوویکردە (مغان) کە چاکترینی قەڵاکان بوو و دەستوبرد فەتحی کرد. پەرستگای بتەکانیشی وێرانکرد و لەو شوێنانەدا دروشمەکانی ئیسلامی بەرپاکرد , پاشان گەرٍِایەوە بۆ غەزنەو بە دوایدا جێپاڵ بە سەد ھەزار جەنگاوەرەو کەوتە ڕێ.
سەبکتکین چوو بۆی و شکستێکی گەورەی تووش کردو و ژمارەیەکی بێ شوماری لێ بە دیلگرتن و ماڵ و سامان و شمەکی بە دەستکەوت گرتن، لە دوای ئەو جەنگە ھیندەکان لاواز و زەلیل بوون و تەنھا ئاڵایەکیان ھەبوو و بەس، بەوەش ڕازی بوون کە نەچن بە لای ناوچە دوورو کەنارەکانی دوورە وڵاتەکەیاندا، کاتێ سەبکتکین لە دوای ئەو جەنگە بەھێز بوو. ئەفغانەکان بوونە گوێڕایەڵی.١ دەوڵەتەکەیشی ماوەی نزیکەی بیست سال دەبوو کە دادوەریی و نەبەردی و خانە دانی و دلێریی و جۆرە توندییەکی تێدا بوو. ٢پاش ئەوەی لە ساڵی ٣٧٨ ک. دا مرد میرنشینەکەی سپارد بە ئیسماعیلی کوڕی و مەحمودی کوڕی توانی لە دوای جەنگێکی ناڕەحەت میرنشینەکە لە براکەی بۆ خۆی دابڕنێت. ٣