دەزگای نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەزگای نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان (بە ئینگلیزی: Drug Enforcement Administration) (ناسراو بە DEA)، دەزگایەکی یاسایی سەر بە بەشی دادە لە ئەمەریکا بۆ یاسای ماددە هۆشبەرەکان. ئەم دەزگایە تاکە دەزگایە کە بەرپرسیارەتیی ماددە هۆشبەرەکانی خراوەتە ئەستۆ. هەروەها زۆرجار لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی ئێف بی ئای بەهەماهەنگی ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجام دەدەن. جگە لەوەش ئەم دەزگایە ڕێی پێدراوە لە چەندان وڵاتی تر کاری لێکۆڵینەوە بکات. بەناوبانگترین کاری ئەم دەزگایە لەناوبردنی پاشای ماددە هۆشبەرەکان پابلۆ ئیسکۆبار بوو لە کۆڵۆمبیا کە لەساڵانی ٨٠ەکان %٩٠ی ماددە هۆشبەرەکانی ئەمەریکا لەلایەن ئەوەوە ڕەوانەی ئەمەریکا دەکران.