دەریای ئالبۆران
From Wikipedia, the free encyclopedia
دەریای ئالبۆران بە ئینگلیزی: Alboran Sea دەریایەکە لە ھەمان ھێڵی دەریای ناوین کە دەربەندی جەبەلوتاڕیق بە ئۆقیانووسی ئاتلانتیک دەیبەستێتەوە. کەنارەکانی ئەم دەریایە لە وڵاتانی ئیسپانیا مەراکش و جەزائیر دان.
مامناوەندی قوو؛ی ئەم دەریایە ٤٤٥ مەترە(١،٤٦٢ فوت) و زۆرترین قووڵییەکە بریتییە لە ١،٥٠٠ مەتر (٤،٩٢٠ فوت). بە ھۆی جێگۆڕکێی ئاوی دریای ناوین و ئۆقیانووسی ئاتلانتیک زۆر جاران لەم دەریایە دا گێژاو درووست دەبێ. ئەم دەریایە ھەمان بوونەوەرە ئاوییەکانی دەریای ناوین و ئۆقیانووسی ئاتلانتیک تێیدا دەژین و گرنگترین جۆرەکانی کیسەڵی دەریا و دۆلفینەکان لەم دەریایە دا دەژین. لە ساڵی ٢٠٠٣، ڕێکخراوی سرووشتی جیھان نیگەرانی خۆی لە بەرەو لەناوچوونی چەندین جۆری بوونەوەری وەک دۆلفین و کیسەڵ و ماسی کرد بەھۆی زێدەڕەوی لە ماسیگرتن دا.
چەندین دوورگە لە ئالبۆران دا بوونیان ھەیە و لەگەڵ ئەوەدا کە لە مەراکش نزیکترن بەڵام ئیسپانیا خاوەندەرییان دەکات.