دەروازە:کۆمپانیا/دەستپێک
From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆمپانیا مێژووی دروست بوونی کۆمپانیا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی زوو وە ئەوەی بەنوسراو گەیشتبێتە ئەم سەردەمە کۆنترینیان یاسای حاموڕابی بووە، واتە پێش ڕۆمانیەکان لەوێ باس لە عقدی شەراکەت کراوە، بیێگومان جیاوازبووە لەم شێوازەی ئیستا، دواتر لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی رۆمانی قانونی ڕۆمانی باس لە کۆمپانیا دەکات، بەڵام لەم سەردەمیش کەسیەتی واتایی (الشخصیەی المعنویە) بۆ دروست نەبووە، لەبەر ئەوەی لە ئیمپراتۆریەتی رۆمانی پێگەی کۆمەڵایەتی کەسەکان بە دەوڵەمەندی و پارەداریان دیاری دەکرا بۆیە کاتێک کەسەکە دەمردو میراتەکەی دابەش دەکرا، ئەستۆ دارایەکەی کە پێگە کۆمەڵایەتیەکەی پێ دیاری کرابوو دابەش دەبوو بەسەر میراتگرەکانی لێرەدا پارەکە کەم دەبۆوەو بەم ھۆیەش پێگەی کۆمەڵایەتی میراتگرەکانی دادەبەزی بۆ ئاستیێکی نزمتر