دینەمۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
دینەمۆ بەکاردێ بۆ بەرھەم ھێنانی کارەبا کە وزەی میکانیکی دەگۆرێت بۆ کارەبایی لەسەر شێوەی تەزووی گۆراو (AC) بەھۆی تێچویەکەی و سادەیەکەیەوە زۆربەی دینەمۆکان بەکارھێنانیان بە شێوەی بواری موگناتیسی بازنەییە لەگەڵ ئارمێنچەری نەجوڵاو. ھەندێک جار دینەمۆی راست یان ئارمێنچەری خولاوە لەگەڵ بواری موگناتیسی نەجوڵاودا بەکاردێت.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (حوزەیران ٢٠٢١) |
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (حوزەیران ٢٠٢١) |
لە بنەرەتدا ھەر جێنەرەیتەرێک کە تەزووی گۆراو بەرھەم دەھێنێت دەتوانرێت پێی بگوترێت دینەمۆ، بەڵام بە گشتی ئەم زاراوەیە بۆ ئامێری بچوکی خولاوە یان بزوێنەرە سوتانە ناوەکیەکان بەکاردێت.
دینەمۆ دەتوانێت موگناتیسی ھەمیشەیی بکات بە بواری موگناتیسی کە پێی دەگوترێت مەگنیتۆ (magneto). دینەمۆکان لە وێستگەکانی توانادا کاردەکان بەھۆی تۆرباینە ھەڵمیەکان کە پێشیان دەگوترێ تۆربۆ-دینەمۆکان(turbo-alternators). دینەمۆی گەورەی سێ خەتی(three phase) ٥٠ یان ٦٠ ھێرتزی لە وێستگەکانی بەرھەمھێنان زۆر بەکاردێن لە جیھانی وزەی کارەبا، کە پاشان دابەشدەکرێت بەھۆی تۆڕەکانی وزەی کارەبا.