دیسکی بڵاو
From Wikipedia, the free encyclopedia
دیسکی بڵاو یاخوود پەرش دیسکێکی ئەستێرەییە و خوول دەکاتەوە لە دەوری کۆمەڵەی خۆر، لاشەکەی پێکهاتیە لە سەهۆڵی پەرش و بڵاو، ئەو دیسکانە یەکێکن لە خێزانی ئەو تەنانەی بوونیان هەیە لە پشتی هەسارەی نێپتۆن، خولگەی ئەو تەنانە دەتوانێت درێژ بێتەوە بۆ زیاتر لە سەد یەکە فەلەکی، هەرچەندە تا ٣٠ بۆ ٣٥ یەکە فەلەکی لە خۆر نزیک دەبنەوە، ئەمەوەش وا دەکات ئەم تەنە پەرش و بڵاوانە لە نێوان ساردترین و دوورترین تەنەکانی کۆمەڵەی خۆردا بن،بەهۆی سروشتی ناجێگیری دیسکەکە، زانایانی فەلەکناسی ئەمڕۆ پێیان وایە کە دیسکی پەرش و بڵاو شوێنی سەرەکی دوورەپەرێزەکانی خوولگەییە لە کۆمەڵەی خۆردا. [1]