دۆناڵد ترامپ
From Wikipedia, the free encyclopedia
دۆناڵد جۆن ترامپ (بە ئینگلیزی: Donald John Trump) (لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦) کەسایەتی سەرمایەدار و بازرگانێکی ئەمریکییە کە ٤٥مین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشوو بوو لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بۆ ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لەسەر حیزبی کۆماری. ئەو لە کوینز، شاری نیویۆرکدا لەدایکبووە و گەورەبووە. لە ١٩٦٨ دا بڕوانامەی ئابووری لە زانکۆی پێنسیلڤانیا بەدەستھێناوە، ھاوکات لەگەڵ خوێندنەکەیدا لە کۆمپانیاکەی باوکیدا کاری کردووە. ترامپ سەرۆک و بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی ترامپە، تاوەر و وەبەرھەمھێنانەکانی ترامپ لەچەندین ناوچەی ئەمریکا دیارە لەسەرووی ھەموویانەوە شاری نیویۆرک و لاس ڤێگاس و ئەتلەنیک سیتی. دۆناڵد ترامپ لەدەیان فیلمدا وەکوو کەسێتییە سەرمایەدارییەکەی دەرکەوتووە لەوانە (Home Alone 2: Lost in New York). ھاوکات دۆناڵد سێ جار ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ (ئیڤانا زاڵنیکۆڤا ١٩٧٧–١٩٩٢) و (مارڵا مەیپلز ١٩٩٣–١٩٩٢) و (مەڵانیا کناوس ٢٠٠٥- ئێستا).
Donald Trump دۆناڵد تڕەمپ | |
---|---|
٤٥مین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان | |
لە پۆستدا بووە ٢٠ی کانوونی دووەمی، ٢٠١٧ – ٢٠ی کانوونی دووەمی، ٢٠٢١ | |
جێگری سەرۆک | مایک پێنس |
پێشینە | باراک ئۆباما |
پاشینە | جۆ بایدن |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | دۆناڵد جۆن ترامپ (١٩٤٦-٠٦-١٤) ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦ (تەمەن ٧٧ ساڵ) شاری نیویۆرک |
پارتی سیاسی | کۆماری (٢٠١٢– ئێستا) |
لایەنگیری سیاسی تر |
|
ھاوسەر(ەکان) |
|
منداڵ(ەکان) | |
نیشتەجێ | |
پەروەردە |
|
پیشە |
|
واژوو | |
ماڵپەڕ |