دو فوو
From Wikipedia, the free encyclopedia
دوو فوو ( بە چینی:杜甫،لەدایکبووی ٧١٢ بۆ ٧٧٠) شاعیر و سیاسەتوانێکی چینی بوو لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی تانگ لەگەڵ ھاوڕێکەی لی بای،[2]دو فوو بە زۆری وەک یەکێک لە مەزنترین شاعیرە چینییەکان دەناسرایەوە لە سەردەمی خۆی.[3] گەورەترین خواستی ئەو ئەوە بوو خزمەتی وڵاتەکەی بکات وەک خزمەتکارێکی مەدەنی، بەڵام نەیتوانی خواستەکانی جێبەجێ بکات و بووە قوربانی کوودەتایەک بەناوی (ئان لووشان) کە لە سەردەمی ئەودا دەستی پێکرد بەسەر ئیمپراتۆرییەتەکە بەھۆی کوودەتاکەی ساڵی ٧٥٥ی زایینی ژیانی ئەوو و تەواوی ولاتەکە کەوتە پشێوییەکی تەواو و ١٥ ساڵی ژیانی بە سەختی بەسەربرد[4][5][6][7]
دو فوو | |
---|---|
لەدایکبوون | ٧١٢ گۆنگ یی لە ھێنان, چین |
مردن | ٧٧٠ (تەمەن ٥٧ بۆ ٥٨) |
پیشە | شاعیر، سیاسەتوان |
مناڵەکان | دو زۆنگوێن دو زۆنگوو دو فێنگئاڕ |
خزم(ەکان) | دو شێنیان (باپیرە)[1] دو سیان (باوک) |
ئەگەرچی شتێکی زۆر لەبەردەستدا نییە لەسەر ئەو لەلایەن نووسەرانی ترەوە، کارەکانی دو فوو کاریگەرییەکی زۆری ھەبوو بەسەر چاندی وێژەی چینی و ژاپۆنی بە نزیکەیی ٥٠٠ لە شیعرەکانی بۆ تەمەنێک مانەوە و بووە جێگەی خوێندنەوە[3]
دو فوو یەکەم کەسە کە بە شێوەییەکی مێژوویی وەک کەسێک تۆمار بکرێت کە نەخۆشی شەکرەی ھەبووبێت، لە دوا ساتەکانی تەمەنی دا بەدەست شەکرەو و نەخۆشییەکی ترەوە دەنالێنێت، و لە کەشتییەک گیان لەدەست دەدات لە ڕووباری یانگتزی لە تەمەنی ٥٨ ساڵی.[8]