دووربینی
From Wikipedia, the free encyclopedia
دوربینی (بە ئینگلیزی: hyperopia)، حاڵەتێکی چاوە کە تێیدا تیشکەکانی ڕووناکی لە پشت شەبەکەی چاو کۆدەبنەوە لەجیاتی بکەونە سەر شەبەکەی چاو (تۆڕەی چاو). لە ئەنجامی ئەمەشدا شتی نزیک تەلخ یاخود لێڵ دەردەکەوی، لەکاتێکدا شتە دورەکان لەوانەیە ئاسایی دەربکەون. لەوانیە حاڵەتەکە خراپتر بکات، ئەوکات لەوانەیە شتەکان لە ھەموو دووریەکان تەلخ یاخود لێڵ دەربکەون. نیشانەکانی دیکە لەوانەیە ببێتە ھۆی سەر ئێشە و ماندو کردنی چاو. لەوانەیە لە لای ھەندێک لە خەڵک ببێتە ھۆی باش ئیش نەکردنی خۆگونجاندنی بینین acc، یاخود باش ئیش نەکرنی binocular vision بۆ بینینی ھەردوو چاو بەکاردێت، و تەمبەڵی چاو، و خێلی.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ھۆکارەکەی ناتەواوی چاوەکانە. زۆرجار ئەمە ڕودەدات کاتێک تۆپی چاو کورتە، یان ھاوێنە یان گلێنە تێکچوە. ھۆکارەکان و مەترسی دەگەڕێتەوە بۆ مێژوی خێزانەکە بەھەبوونی ئەم حاڵەتانە، شەکرە، بەهۆی دەرمان، وە یان ھەبونی گرێ لە دەوروبەری چاو. دیاری کردنی ئەم جۆرە کزیەیی چاو لە سەر بنمای پشکنینە.
دەتوانرێت چارەسەر بکرێت بەچاویلکە، یان ھاوێنەی لکاو، یاخود بە نەشتەرگەری. بەکارھێنانی چاویلکە ئاسانتر و سەلامەترە ھەروەھا دەتوانی بەبەکار ھێنانی ھاوێنەی لکاو مەودایەکی زیاتر ببینرێت. ھەروەھا نشتەرگەری کار دەکات لە گۆڕینی شێوەی گلێنە. دوربینی بەشێوەیەکی سەرەکی کار لە منداڵ وگەنج دەکات، ئەوانەی توشی دوربینی دەبن بەڕێژەی ٪٨ شەش ساڵ و ٪١ پازدە ساڵانن. وەپاشان دووبارە دوربینی باوترە لە دوای تەمەنی چل ساڵی کار لە نیوەی خەڵکی دەکات.