دووبەرەکی بنێوە و حکوومەت بکە
From Wikipedia, the free encyclopedia
دووبەرەکی بنێوە و حکوومەت بکە [1] (بە ئینگلیزی: divide and rule) مەسەلێکی بەناوبانگە دراوەتە پاڵ فیلیپی دووھەمی مەقدۆنیا باوکی ئەسکەندەری مەزن و دوای ئەو لەلایەن جولیوس سێزار و ناپۆلیۆن بۆناپارت وەکوو پیلان و ستراتێژییەک بەکار ھاتووە. ئەم مەسەلە یەکێک لە دروشمە ناسراو و کۆنەکانی کۆلۆنیالیزمە کە کۆنۆلیالیستەکان بەھۆی دووبەرەکیی نانەوە لە نێوخەڵکی وڵاتێکدا درێژەیان بە چەوسانەوە لەو وڵاتەدا دەدا.