دادگای نێونەتەوەییی داد
From Wikipedia, the free encyclopedia
دادگای نێونەتەوەییی داد (بە ئینگلیزی: International Court of Justice) یەکێکە لە بەشەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان. بنکەی ئەم ڕێکخراوە لە شاری لاھەی وڵاتی ھۆڵەندایە. ئەرکی دادگای نێودەوڵەتی داد، یەکلاکردنەوەیە لە نێوان وڵاتانی جیھان و ڕێک و پێک کردنی گرفتەکانی نێوان ئەوان.[2]
دادگای نێودەوڵەتی داد | |
---|---|
Cour internationale de justice | |
دامەزران | ١٩٤٥ |
دەسەڵاتی دادوەری | لەسەر ئاستی ھەموو جیھان، |
شوێن | لاھە، ھۆلەند[1] |
پۆتانەکان | 52°05′11.8″N 4°17′43.8″E |
توانایی کەڵک وەرگرتن لە | بەیاننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان |
دەورەی دادوەری | ٩ ساڵ |
ژمارەی ئەندامانی دەستەی دیوان | ١٥ |
ماڵپەڕ | www.icj-cij.org |
لە ئێستادا | Abdulqawi Yusuf |
لە | ٦ی شوباتی ٢٠١٨ |
Lead position ends | ٥ی شوباتی ٢٠٢١ |
لە ئێستادا | Xue Hanqin |
لە | ٦ی شوباتی ٢٠١٨ |
Position ends | ٥ی شوباتی ٢٠٢١ |
ھەموو وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان لەژێر بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی دادوەریدان و دەتوانن کار بکەن لەسەر جووڵاندنی دۆسیەی یەکلایکردنەوەی ململانێکان.
دادگاکە دەستەیەکی دادوەریی پێکهاتووە لە ١٥ کەس کە لەلایەن (ئەنجومەنی گشتی - General Assembly) و (دەستەی ئاسایش - Security Council)ەوە ھەڵدەبژێردرێن بۆ ماوەی نۆ ساڵ. لە ھەر نەتەوەیەک تەنھا یەک دادوەر ڕێگەپێدراوەبۆ هەڵبژاردنی. ئەم دادگایە تاکە بەشی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە ناکەوێتە شاری نیوۆرک و بەڵکو دەکەوێتە وڵاتی ھۆڵەنەدا و زمانی فەرمی کارکردن لە دادگاکەدا ئینگلیزی و فەڕەنسییە.
لە ساڵی ١٩٤٧ەوە کە یەکەمین دۆسیەی پێگەیشت ھەتا ساڵی ٢٠١٩ دادگاکە کاری لەسەر ١٧٨ دۆسیەی جیاواز کردووە.[3]