خەنەوادەی شاھانەی بەریتانیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
خانەوادەی شاهانەی بەریتانیا لە شا چارڵی سێیەم و ئەندامانی خێزانەکەی پێکدێت. چارڵز سەرۆکی خانەوادەی ویندسۆرە[1]. هیچ پێناسەیەکی یاسایی و فەرمی توند نییە بۆ ئەوەی کێ ئەندامە یان ئەندام نییە، هەرچەندە ماڵی شاهانە لیستی جیاوازیان دەرکردووە کە باس لەوە دەکەن کێ بەشێکە لە بنەماڵەی شاهانە. زۆرجار ئەندامان پشتگیری لە پاشا دەکەن لە ئەنجامدانی بەشدارییە گشتیەکان[2]، و بەدوای کار و بەرژەوەندییە خێرخوازییەکاندا دەگەڕێن. بنەماڵەی شاهانە وەک ئایکۆنی کولتووری بەریتانی و جیهانی سەیر دەکرێن.