خەلافەتی ڕاشیدون
From Wikipedia, the free encyclopedia
خەلافەتی ڕاشیدون (بە عەرەبی: اَلْخِلَافَةُ ٱلرَّاشِدَةُ، لاتینی: al-Khilāfah ar-Rāšidah) یەکەم دەسەڵاتداریی خەلافەت بوو کە شوێنی پێغەمبەری ئیسلام، محەممەدی گرتەوە. لەلایەن چوار خەلیفەی یەک لە دوای یەکەوە حوکمڕانی دەکرا. لە ماوەی بوونی خۆیدا، ئیمپراتۆریەتییەکە بەھێزترین ھێزی ئابووری و کولتووری و سەربازی ھەبووە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا.
خەلافەتی ڕاشیدون اَلْخِلَافَةُ ٱلرَّاشِدَةُ al-Khilāfah Rāšidah |
||
---|---|---|
پایتەخت | مەدینە (632–656) کووفە (656–661) | |
زمانە فەرمییەکان | عەرەبی کلاسیکی[1] | |
دەوڵەت | خەلافەت | |
دراو |
ئەم وتارە بەشێکە لە زنجیرەی |
خەلافەتی ڕاشدین |
ئەبوبەکر · عومەر کوڕی خەتتاب |
<دەوڵەتی ئەمەوی |
موعاویە کوڕی ئەبووسوفیان · یەزید کوڕی معاویە ··· موعاویە کوڕی یەزید ··· مەروان کوڕی حەکەم |
دەوڵەتی عەبباسی |
دەوڵەتی عوسمانی |
دەوڵەتی فاتیمی |
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
پایتەختی خەلافەتەکان |
ناودارەکانی خەلافەت |
معاویە کوڕی ئەبووسوفیان · عومەری کوڕی عەبدول عەزیز |
خەلافەت دوای کۆچی دوایی پەیامبەر محەممەد لە حوزەیرانی ساڵی ٦٣٢ و دواتر مشتومڕ لەسەر جێنشینیی سەرکردایەتی موسڵمانان سەریھەڵدا. ھاوڕێ و کەسی نزیکی محەممەد، ئەبووبەکری سدیق لە خێڵی بەنو تەیم وەک یەکەم خەلیفە لە مەدینە ھەڵبژێردرا و دەستی بە داگیرکردنی نیمچە دوورگەی عەرەبی کرد. دەسەڵاتە کورتەکەی لە مانگی ئابی ساڵی ٦٣٤ کۆتایی ھات کاتێک کۆچی دوایی کرد؛ و عومەر کوڕی خەتتاب، جێنشینی دەستنیشانکراو لە خێڵی بەنو عادی جێگای گرتەوە. لە سەردەمی خەلیفە عومەردا، خەلافەت بە ڕێژەیەکی بەرچاو فراوانتر بوو، حوکمڕانی زیاتر لە دوو لەسەر سێی ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتیی و نزیکەی تەواویی ئیمپراتۆریەتیی ساسانی کرد. عومەر لە تشرینی دووەمی ساڵی ٦٤٤ تیرۆرکرا و عوسمان کوڕی عەفان لە خێڵی بەنو ئوومەییە شوێنی گرتەوە، کە لەلایەن لیژنەیەکی شەش کەسییەوە ھەڵبژێردرا و لیژنەکە لەلایەن عومەر خۆیەوە ڕێکخرابوو. لە سەردەمی خەلیفە عوسماندا، خەلافەت لە ساڵی ٦٥١دا کۆتایی بە داگیرکردنی ناوچەکانی فارس ھێنا و بەرەو خاکەکانی ژێر دەسەڵاتی بیزەنتینییەکان ڕۆیشت. سیاسەتە خزمایەتییەکانی عوسمان بووە ھۆی ئەوەی کە لەلایەن ھەندێک لە ژەنەڕاڵە موسڵمانەکانیەوە دژایەتییەکی توند بکرێت، و لە کۆتاییدا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٦٥٦ لەلایەن یاخیبووانەوە تیرۆرکرا.
دواتر عەلی کوڕی ئەبووتاڵیب وەک خەلیفەی نوێ داندرا، کە ئەندامی خێڵی بەنو ھاشم، بنەماڵەکەی پەیامبەری کۆچ کردوو، محەممەد بوو. دواتر پایتەختی گواستەوە بۆ کووفە. عەلی سەرۆکایەتی شەڕی ناوخۆی خەلافەتی کرد کە بە ناوی فیتنەی یەکەم ناسرا، چونکە خەلیفەی نوێ لەلایەن خزمانی خەلیفەی پێشوو، عوسمان، بە ناوی موعاویەی یەکەم، پەسەند کراو نەبوو، و پێیانوابوو عوسمان بە شێوەیەکی نایاسایی کوژراوە و بکوژەکانی دەبێت سزا بدرێن. سەرەڕای ئەوەش، بەرەی سێیەم ناسراو بە خەواریجیەکان کە پێشتر لایەنگری خەلیفە عەلی بوون، دوای ئەوەی ڕەتیانکردەوە ناوبژیوانی ئەو ناکۆکییە بن لە شەڕی سەفین، لە عەلی و موعاویەش یاخی بوون. شەڕەکە بووە ھۆی ڕووخانی خەلافەتی ڕاشیدون و دامەزراندنی دەوڵەتی ئەمەوی لە ساڵی ٦٦١ لەلایەن موعاویەوە. شەڕی ناوخۆ دابەشبوونی نێوان موسڵمانانی سوننە و شیعەی بۆ ھەمیشە چەسپاند، موسڵمانانی شیعە پێیانوابوو عەلی یەکەم خەلیفە و ئیمامی ڕاستیی دوای پەیامبەر محەممەدە، چونکە پەیوەندی بنەماڵەیی و خوێنیی ھەیە لەگەڵ محەممەد.[2]