خێزانی دارخورما
From Wikipedia, the free encyclopedia
خێزانی دارخورما (بە ئینگلیزی: Palm Tree) ناوێکە کە دەدرێت بە ڕوەکەکانی بنەماڵەی خورما. لە ھەمووی زیاتر ڕوەکی خورما بە دارخورما ناسراوە.
زانیاریی خێرا خێزانی دارخورما, ناوی پۆلێنکردن ...
خێزانی دارخورما | |
---|---|
ناوی پۆلێنکردن | Arecaceae |
پلەی پۆلێنکردن | تیرە |
پۆلێنکردنی باوان | Arecales |
ھاوواتای پۆلێنکردن | Palmae |
جۆری پۆلێنکردن | Areca |
بەرھەم | palm wood، palm leaf |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٨٠ million years BCE |
بەستەری GRIN | https://npgsweb.ars-grin.gov/gringlobal/taxonomyfamily.aspx?id=95 |
دایخە
جۆرەکانی خورما بە شێوەیەکی زانستی ناوی لێنراوە و لەلایەن «لینیۆسەوە» لە ساڵی ١٧٥٣ ناسێنراوە. شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەکی دارخورما ئەو ناوچە ژێر گەرمانەن کە بارانبارینی کەمیان ھەیە، کە بڕی ئاوەکە بەسە بۆ ئاودێریکردنی ئەم ڕوەکە.[1]
بڵاوبوونەوەی جۆری خورما بە شێوەیەکی سەرەکی لە نیوەگۆی باکوور و لە وڵاتانی ئێران، پاکستان، عێراق، سعودیە و وڵاتانی دیکەی عەرەبی بەدرێژایی کەنداوی فارس و ھەروەھا زۆربەی وڵاتانی باکووری ئەفریقا و ئەمریکا، ھەروەھا بە شێوەیەکی وردە وردە لە نیوەگۆی باشووردا دەبینرێت.[1]