جەین فۆندا
خانمە ئەکتەر و چالاکوانی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
جەین سیمۆور فۆندا[2] (لە دایکبووی ٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٧)،[3] خانمەئەکتەری ئەمریکی، چالاکوانی سیاسیی، ژینگەدۆست و پێشتریش نمایشکاری جلووبەرگ. ئەو چەندین خەڵاتی سینەمایی پێدراوە لەوانە دوو جار خەڵاتی ئۆسکار، دوو خەڵاتی بافتا، حەوت خەڵاتی گۆڵدن گلۆب، خەڵاتێکی خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، خەڵاتێکی ئەی ئیف ئای بۆ کارەکانی لە ژیانی ھونەریدا، خەڵاتی شانازی گۆڵدن ڵایۆن،[4] ھەروەھا خەڵاتی.
جەین فۆندا | |
---|---|
لەدایکبوون | جەین سیمۆور فۆندا (١٩٣٧-١٢-٢١) ٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٧ (تەمەن ٨٦ ساڵ) نیویۆرک سیتی، نیویۆرک، ئەمریکا. |
ناوەکانی تر | Jane S. Plemiannikov[1] |
خوێندنگە | کۆلێجی ڤەسار |
پیشە | خانمەئەکتەر، نووسەر، چالاکوانی سیاسی، ژینگەدۆست |
چالاکبوون | ١٩٥٩–ئێستا |
حیزبی سیاسی | حیزبی دێموکرات |
ھاوسەر |
|
یار | Richard Perry (2009–2017) |
مناڵ(ەکان) | ٣، ھەریەکە لە ترۆی گاریتی و ماری ویلیامز (بە دی فاکتۆ ھەڵگیراوەتەوە) |
باوان(ەکان) | ھێنری فۆندا فرانسیس فۆرد سیمۆور |
خزمەکان | پیتەر فۆندا (برا) بریگت فۆندا (ئامۆزا) |
خەڵاتەکان | دووجار براوەی خەڵاتی ئۆسکار - باشترین خانمەئەکتەر بووە |
وێبگە | janefonda |
لە ساڵی ١٩٦٠، بۆیەکەمینجار لە شانۆگەرییەک بەناوی کچێکی بچووک ھەبوو (There Was a Little Girl) دەرکەوت، کە بەھۆیەوە پاڵێوراو بۆ خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەئەکتەری شانۆ، دواتر ھەر لە ھەمان ساڵدا بۆیەکەمینجار لەسەر شاشەی سینەما بە فیلمی کوڕەی درێژ (Tall Story) دەرکەوت. دواتر لە ساڵانی شەستەکان ناوبانگی دەرکرد ئەمەش دوای بەشداری کردنی بوو لە فیلمەکانی Period of Adjustment (١٩٦٢)، Sunday in New York (١٩٦٣)، Cat Ballou (١٩٦٥)، Barefoot in the Park (١٩٦٧)، ھەروەھا Barbarella (١٩٦٨).
فۆندا حەوت جار بووەتە پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر. لە ساڵی ١٩٦٩، بۆ یەکەمینجار لە فیلمی؟They Shoot Horses, Don't They پاڵێوراوکرا. لە ساڵی ١٩٧١، بە فیلمی Klute بۆیەکەمینجار، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧٨ بە فیلمی Coming Home بۆ دووەمینجار بووە براوەی ئۆسکار بۆ پۆلینی باشترین خانمەئەکتەر.[5]
جگە لە کاری ئەکتەری ئەوا فۆندا وەک چالاکوانیش کاری کردووە، لە حەفتاکان دژی جەنگی ڤیەتنام کاری کردووە، کە بەھۆ ھەیەوە لە ھۆڵیوود خرایە لیستی ڕەشەوە. دواتریش لە ساڵی ٢٠٠٣ دژی جەنگی عێراق چالاکی کردووە و لەدژی توندووتیژی دژ بە ژنان گردبوونەوەی کردووە، فۆندا خۆی وەک کەسایەتییەکی فێمێنیست و ژینگە دەناسێنێت.[6]