جەیمز ھۆرنەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
جەیمز ھۆرنەر (بە ئینگلیزی: James Horner) (١٤ی ئابی ١٩٥٣، لۆس ئەنجلۆس - ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥) ئاوازدانەرێکی ئەمریکییە و پسپۆڕە لە بواری مۆسیقای سینەماییدا، لە ساڵی ١٩٧٨ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، بەناوبانگترین بەرھەمەکانی بریتیین لە مۆسیقای فیلمی ئەمریکی تایتانیک و ئەڤەتار کە لەلایەن جەیمز کامێرۆنەوە دەرھێنراوە، دڵی ئازا، عەقڵێکی جوان، ماسکی زۆرۆ، و دوژمن لەسەر دەرگاکان، و جومانجی. جەیمس پسپۆڕە لە تێکەڵکردنی مۆسیقای سەمفۆنی کلاسیک لەگەڵ مۆسیقای ئەلیکترۆنی و مۆسیقای نەریتی ئێرلەندی. لە ماوەی کارکردنیدا دوو خەڵاتی ئۆسکار و دوو گۆڵدن گڵۆبی بەدەستھێناوە، جگە لە ١٢ خەڵاتی گرامی. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٥ دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی لە نزیک کالیفۆرنیا گیانی لەدەستدا.[1][2]