جەیمز بۆند
From Wikipedia, the free encyclopedia
جەیمز بۆند یاخوود (007) بە(ئینگلیزی: James Bond) کەسایەتییەکی خەیاڵی نێو ڕۆمان و چیرۆکەکانە، کە لەساڵی (۱۹٥٤) لەلایەن (یان فلێمینگ)، نووسەری بەریتانی دروست کراوە. تا ئێستا چەندین کەس ڕۆڵی ئەم کەسایەتییەی بینیوە لە فیلمەکاندا، کەتێیاندا چەندین کەسایەتی و ئەکتەری جیاواز ڕۆڵی سیخوڕ (جەیمس بۆند)یان بینیوە، هاوکات جەیمس بۆند لە ناو خەڵکدا بە (007) دەناسرێت، کە کۆدێکی تاییەتی ئەوە لە (دەزگای هەواڵگری بەریتانیا). یەکەمین فیلم لە ساڵی (۱۹٥۳) بە ناوی (Casino Royale) بڵاو کراوەتەوە، وە کۆتا فیلمی لەساڵی (۲۰۱٦) بەناوی (Skyfall) وە فیلمی (Spectre). گشت زنجیرە فیلمەکانی جەیمس بۆند لە سەرانسەری جیهاندا، خاوەن بینەر و پشتگیرییەکی زۆرن، کە هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەر یەکێک لە فیلمەکانی لەکۆی پەخشیاندا داهاتێکی زۆر کۆدەکەنەوە.[1]