جەنگی دووەمی چیچان
ململانێی ساڵانی ١٩٩٩–٢٠٠٩ لە چیچان و باکووری قەوقاز / From Wikipedia, the free encyclopedia
جەنگی دووەمی چیچان شەڕێکی چەکداری بوو لە مانگی ئابی ١٩٩٩ تا نیسانی ٢٠٠٩ لە نێوان ڕووسیا و کۆماری چیچانی ئیچکیریا لەسەر خاکی چیچان و ناوچە سنوورییەکانی باکووری قەفقاز ڕوویدا، و چەکدارانی کۆمەڵە ئیسلامییە جیاوازەکان تێیدا بەشداربوون. ململانێکان دەستی پێکرد کاتێک ڕووسیا شەڕی دژی «کۆماری چیچان» ڕاگەیاند، کە لە دوای یەکەمین جەنگی چیچانەوە بە حووکمی واقیع لە ڕووسیا جیابووەوە و لە ٢٦ی ئابی ١٩٩٩ ڕووسیا وەک وەڵامدانەوەیەک لە دژی داگیرکردنی داگستان لە ٩ی ئابی ١٩٩٩ لەلایەن کۆمەڵە ئیسلامییەکانەوە جەنگی ڕاگەیاند، کۆمەڵە ئیسلامییەکان سەربەخۆیی وڵاتەکەیان ڕاگەیاند و لەلایەن لیوای ئیسلامیی نێونەتەوەیی فەرمانڕەوایەتی کرا و بنکەکەی لە چیچان بوو.[1] [2] [3] لە ١ی تشرینی یەکەمدا ھێزەکانی ڕووسیا چوونە ناو چیچان[4] [5] و شەڕەکە کۆتایی بە سەربەخۆیی کۆماری ئیچکیریای چیچان ھێنا کە دوای جەنگی یەکەمی چیچان سەربەخۆ بوو و ڕووسیا دووبارە ناوچەکانی کردەوە.
جەنگی دووەمی چیچان | |
---|---|
بەشێکە لە | Chechen–Russian conflict |
وڵات | ڕووسیا |
جێ | چیچان |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٦ی ئابی ١٩٩٩ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١٦ی نیسانی ٢٠٠٩ |