جەلال تاڵەبانی
سیاسەتوانێکی کورد بوو (١٩٣٣–٢٠١٧) / From Wikipedia, the free encyclopedia
جەلال حیسامەددین شوکروڵڵا تاڵەبانی زەنگنە (بە عەرەبی: جلال طالباني؛ لەدایکبووی ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٣ – مردووی ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧)،[3][4] ناسراو بە مام جەلال لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست،[5] سیاسەتوانێکی کورد بوو کە وەک شەشەم سەرۆککۆماری عێراق لە ٢٠٠٦وە تا ٢٠١٤ خزمەتیکردووە، لەگەڵ سەرۆکایەتیکردنی ئەنجومەنی حکوومەتی عێراق. یەکەم کوردە کە پۆستی سەرۆککۆماری عێراق وەربگرێت.[6]
جەلال تاڵەبانی | |
---|---|
شەشەم سەرۆککۆماری عێراق | |
لە پۆستدا بووە ٧ی نیسانی ٢٠٠٥ – ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ جێگر: ٧ی نیسانی ٢٠٠٥ – ٢٢ی نیسانی ٢٠٠٦ | |
سەرۆک وەزیران | ئیبراھیم جەعفەری نووری مالیکی |
جێگری سەرۆک | عادل عەبدولمەھدی غازی یاوەر تاریق ھاشمی خوزەیر خوزاعی |
پێشینە | سەددام حوسێن غازی یاوەر (کاتی) |
پاشینە | فوئاد مەعسووم |
سەرۆکی ئەنجومەنی حکوومەتی عێراق | |
لە پۆستدا بووە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ – ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ | |
پێشینە | ئەیاد عەلاوی |
پاشینە | عەبدولعەزیز حەکیم |
سەرکردەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | |
لە پۆستدا بووە ١ی نیسانی ١٩٧٥ – ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ | |
پێشینە | پۆستەکە دامەزرا |
پاشینە | کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | جەلال حیسامەددین شوکروڵڵا تاڵەبانی زەنگنە[1] (١٩٣٣-١١-١٢) ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٣٣ کەلکان،[2] ھەرێمی کوردستان |
مردن | ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧(٢٠١٧-١٠-٠٣) (٨٣ ساڵ ژیاوە) بەرلین، ئەڵمانیا |
شوێنی حەسانەوە | دەباشان، سلێمانی |
ھاووڵاتی | عێراق و شانشینی یەکگرتوو |
نەتەوە | کورد |
پارتی سیاسی | پارتی دیموکراتی کوردستان (١٩٤٧–١٩٧٥) یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (١٩٧٥–٢٠١٧) |
ھاوسەر(ەکان) | ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد (ھاوسەرگیری ١٩٧٠) |
منداڵ(ەکان) | بافڵ تاڵەبانی قوباد تاڵەبانی |
خوێندن لە | زانکۆی بەغدا |
نازناو(ەکان) | مام جەلال |
تاڵەبانی دامەزرێنەر و سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو. ئەندامی ھەمیشەیی ئەنجومەنی حکوومەتی عێراق بوو، کە دوای کەوتنی سەددام حوسێن لە شۆڕشی ٢٠٠٣ی عێراق دامەزرا. تاڵەبانی بۆ زیاتر لە ٥٠ ساڵ داکۆکیکاری ماف و دیموکراسیی کورد بوو لە عێراق. جیا لە زمانی خۆماڵیی کوردی، تاڵەبانی بە باشی لە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی زانیوە. ھەروەھا توانیوویەتی بە فەڕەنسیش قسەبکات.[7]