جێژنی ڕەمەزان
جەژنێکی موسڵمانان / From Wikipedia, the free encyclopedia
جێژنی ڕەمەزان یان جەژنی ڕەمەزان (بە عەرەبی: عيد الفطر) یەکەم جێژنی موسڵمانانە و لە یەکەم ڕۆژی مانگی شەوال دەست پێدەکات، ئەمەش دوای تەواوبوونی ڕۆژەکانی مانگی ڕەمەزانە. خوای گەورە لە کۆتایی ئایەتی ١٨٥ی سوورەتی ئەلبەقەرە دەفەرمووێت:شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ فَمَنْ شَهِدَ مِنْكُمُ الشَّهْرَ فَلْيَصُمْهُ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ وَلِتُكْمِلُوا الْعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُوا اللَّهَ عَلَى مَا هَدَاكُمْ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (بەقەرە:١٨٥) (کوردی: بۆ ئەوەی ئەو ماوەیە تەواو بکەن شوکرانەبژێری خوا بن لەسەر ئەوەی ڕێنوێنیی کردوون)
ئەم وتارە لە پێشوودا وتارێکی ھەڵبژێردراو بووە، بەڵام بەپێی یەکدەنگی کۆمەڵگەی ویکیپیدیا یەکلایی کرایەوە کە چی تر لەگەڵ سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو ناگونجێت، بۆیە ئێستە چی تر وتارێکی ھەڵبژێردراو نییە. لەوانەیە ھۆکاری نەمانی وەک وتارێکی ھەڵبژێردراو لە پەڕەی وتووێژەکەی باس کرابێت. |
جێژنی ڕەمەزان | |
---|---|
ناوی فەرمی | عەرەبی:عيد الفطر (‘Īd al-Fiṭr) |
دەگێڕدرێ لەلایەن | ئیسلام و موسڵمانان |
جۆر | ئیسلامی |
بیرۆکە | کۆتاییھێنان بە ڕۆژووی ڕەمەزان |
ڕێکەوت | ١ی شەووال |
ئاھەنگەکان | سەردانکردنی ھاوڕێ و خزمان، بەخشینی دیاری و شیرینی، پۆشینی جلی نوێ، ھتد. |
بۆنە | زەکاتی فیتر، نوێژی جێژن |
پەیوەند بە | ڕەمەزان، جێژنی قوربان |
ماوەی جێژنی ڕەمەزان تەنها یەک ڕۆژە و موسڵمانان لەیەکەم ڕۆژی جێژندا و دوای بەرزبوونەوەی خۆر بە ئەندازەی ڕمێک نوێژی جێژن دەکەن. بەڕۆژووبوون لە یەکەم ڕۆژی جێژنەکان حەرامە و وەرگیراو نییە.
یەکێک لە جیاکەرەوەکانی جەژنی ڕەمەزان لە جێژنی قوربان بریتیە لەوەی کە دەبێت پێش نوێژی جێژن، موسڵمانان زەکاتی سەرفترە دەربکەن و بەسەر موسڵمانە ھەژارەکان دابەشی بکەن. دوای نوێژی جێژن، موسڵمانان پیرۆزبایی ھاتنی جێژن لە موسڵمانانی نزیک خۆیان دەکەن و دوای گەییشتن بەماڵی خۆیان پیرۆزبایی لە ئەندامانی خیزانەکەیان دەکەن و دواتریش سەردانی ناسیاو و خزمە نزیکەکانیان دەکەن. ھەروەھا پێشوازی لە دراوسێ و ئەو کەسانە دەکەن کە سەردانی دەکەن بۆ گەردنازایی و پیرۆزبایی.