جۆ بایدن
٤٦ەمین و سەرۆککۆماری ئێستای ویلایەتە یەکگرتووەکان / From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆسێف ڕۆبینێت بایدن جونییەر (بە ئینگلیزی: Joe Biden) (لەدایکبووی ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢)، ناسراو بە جۆ بایدن، سیاسەتمەدارێکی ئەمریکییە. وەک ٤٧مین جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان خزمەتی کردووە لە کابینەکەی باراک ئۆباما لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٧دا وەک ئەندامێکی حیزبی دیموکرات. بایدن وەک سیناتۆرێک لە ئەنجومەنی پیران سەر بە ویلایەتی دێلەوەیر خزمەتی کردووە لەنێوان ساڵانی ١٩٧٣ بۆ ٢٠٠٩. دوای ئەوەی وەک کاندیدی دیموکراتەکان ھەڵبژێردرا وەک ڕکابەری دۆناڵد ترامپ بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆژی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ وەک براوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و ٤٦مین سەرۆکی ئەمریکا دانرا.[1]
جۆ بایدن | |
---|---|
پۆرترەیتی فەرمی لە ساڵی ٢٠١٣ | |
٤٦مین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان | |
دەستبەکاربوون ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ | |
جێگری سەرۆک | کامڵا ھاریس |
دوابەدوای | دۆناڵد ترامپ |
٤٧مین جێگری سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان | |
لە پۆستدا بووە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ | |
سەرۆک کۆمار | باراک ئۆباما |
پێشینە | دیک چەینی |
پاشینە | مایک پێنس |
سیناتۆری ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا | |
لە پۆستدا بووە ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٧٣ – ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ | |
پێشینە | کالب بۆگس |
پاشینە | تێد کۆفمن |
سەرۆکی کۆمسیۆنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجومەنی پیران | |
لە پۆستدا بووە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ – ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ | |
پێشینە | ڕیچارد لوگەر |
پاشینە | جۆن کێری |
لە پۆستدا بووە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٠١ – ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٣ | |
پێشینە | جێسی ھێڵمس |
پاشینە | ڕیچارد لوگەر |
لە پۆستدا بووە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ – ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٠١ | |
پێشینە | جێسی ھێڵمس |
پاشینە | جێسی ھێڵمس |
سەرۆکی گرووپی نێودەوڵەتی ئەنجومەنی پیران بۆ کۆنترۆڵی ماددەی ھۆشبەر | |
لە پۆستدا بووە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ – ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ | |
پێشینە | چەک گراسلی |
پاشینە | دایان فەینستەین |
سەرۆکی کۆمسیۆنی دادوەری ئەنجومەنی پیران | |
لە پۆستدا بووە ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٨٧ – ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٩٥ | |
پێشینە | سترۆم سرمۆند |
پاشینە | ئۆرین ھاچ |
ئەندامی ئەنجومەنی ناوخۆیی نوکاسڵ لە ناوچەی ٤ھەم | |
لە پۆستدا بووە ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٧٠ – ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢ | |
پێشینە | ھێنری فۆڵسم |
پاشینە | فرانسیس سویفت |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | جۆزێف ڕۆبینیت بایدن جونییەر (١٩٤٢-١١-٢٠) ٢٠ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢ (تەمەن ٨١ ساڵ) سکرانتۆن، پێنسلڤانیا، ئەمریکا |
پارتی سیاسی | دیموکرات |
ھاوسەر(ەکان) | نیلا ھەنتەر (ھاوسەرگیری ١٩٦٦؛ ١٩٧٢) جیڵ بایدن (ھاوسەرگیری ١٩٧٧) |
منداڵ(ەکان) |
|
پەروەردە | زانکۆی دێلەوەیر (BA) زانکۆی سیراکیوز (JD) |
پیشە |
|
واژوو | |
ماڵپەڕ | ماڵپەڕی فەرمی |
خەڵاتەکان | |
خەڵاتەکان | مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی (٢٠١٧) |
بایدن لە ھەریەک لە سکرانتن، پێنسیلڤانیا و نیوکاسڵ، دێلەوەیر ژیاوە[2] و لە زانکۆی دێلەوەیر خوێندوویەتی تا دواتر چووە بڕوانامەی بەکالۆرۆیۆسی لە زانکۆی سیراکیوز ھێناوەتەوە لە ساڵی ١٩٦٨.[3][4] لە ساڵی ١٩٧٠، وەک ئەندامی ئەنجومەنی شاری نیوکاسڵ ھەڵبژێرا و بووە شەشەمین لاوترین ئەندامی ئەنجومەنی پیران کاتێک توانی ببێتە نوێنەری ویلایەتی دیلاوێر لە ساڵی ١٩٧٢دا. بایدن ئەندامیش لە کۆمیسیۆنی ئەنجومەنی پیران بۆ بڕیارەکانی دەرەوە و دواتر بووە بەڕێوبەری کۆمیسیۆنییەکەش. بایدن دژی شەڕی کەنداو بووە، بەڵام پشتگیری لە زیادکردنی ژمارەی سەربازانی ناتۆ کرد لەکاتی شەڕی یوگوسلاڤ لە ١٩٩٠ەکاندا. ھەروەھا پشتگیری لە بڕیاری داگیرکردنی عێڕاق کرد لە ساڵی ٢٠٠٢، بەڵام دژی زیادکردنی ژمارەی سەربازانیان وەستایەوە لە ساڵی ٢٠٠٧. ھەربەدەر لەمەش سەرۆکی کۆمیسیۆنی دادوەری ئەنجومەن بووە لە ساڵی ١٩٨٧ تاکو ١٩٩٥، و بەرپرس بووە لە چەندین پڕۆژەیاسای تایبەت ماددە ھۆشبەرەکان، کەمکردنەوەی تاوان، ئازادییە مەدەنییەکان. بایدن سەرکردایەتی کۆمەڵێک ھەوڵی کرد بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای تایبەت بە کۆنترۆڵکردنی تاوان و توندوتیژی دژی ژنان و بەشداربووە لە دامەزراندنی شەش دادوەر لە دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکاندا. ھەروەھا لەساڵانی ١٩٨٨ و ٢٠٠٨ خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا کاندید کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.
بایدن شەش جار بەدوای یەک لە ئەنجومەنی پیران ھەڵبژێردرایەوە تا دواتر وازی لەم پۆستەی ھێنا تا ببێتە جێگری سەرۆک ئۆباما؛ دواتر لە ساڵی ٢٠١٢شدا دووبارە ھەڵبژاردنەکەیان بردەوە. وەک جێگری سەرۆک، بایدن بەرپرس بوو لە بوودجەی چاکسازی و گەڕاندنەوەی ئابووری بۆ سەر دۆخی جاران دوای داڕمانی ئابووری لە ئەمریکا. ڕێکەوتنی بایدن لەگەڵ ئەندامانی حیزبی کۆماری لە ئەنجومەن وای کرد چەندین پڕۆژەیاسای جۆراوجۆر پەسەند بکرێت. لە ساڵی ٢٠٠٧دا، ئۆباما مەدالیای ئازادی سەرۆکایەتی بەخشییە بایدن.
لە نیسانی ٢٠١٩دا، بایدن ڕای گەیاند کە خۆی کاندید دەکات بۆ ھەڵبژاردنی ٢٠٢٠ی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و توانی کورسی پێویست بەدەستبھێنێت تاکو نوێنەرایەتی حیزبی دیموکرات بکات لە حوزەیرانی ٢٠٢٠دا. لە ١١ی ئابدا، ڕای گەیاند کە ئەندامی ئەنجومەن کامڵا ھاریسی کالیفۆرنیا دەبێتە جێگری، لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا بایدن بەشێوەیەکی فەرمی وەک سەرۆکی ھەڵبژێردراو دیاریکرا دوابەدوای بردنەوەی ھەڵبژاردنەکە.