جوگرافیای ئەرژەنتین
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەرژەنتین دووەم گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئەمەریکای باشوورە، ڕووبەرەکەی ٢٬٧٨٠٬٤٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە لەسەر ئاستی جیھان بە پلەی ھەشتەم دێت لە ڕووی ڕووبەرەوە. وڵاتێکی فیدراڵییە کە لە ٢٣ ھەرێم پێک ھاتوە، بوێنس ئایریس بەگەورەترین و پایتەختی ھەموو ھەرێمەکانی ئەرژەنتین دەناسرێت. ڕووبەرە کیشوەرییەکەی بریتییە لە زنجیرە چیاکانی ئەندێز لە ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئەتلەسی، ئەرژەنتین سنووری ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ پاراگوای و بۆلیڤیا و ئوروگوای لە باکوور، چیلییش کەوتووەتە ڕۆژاوا و باشووری، دوورگەکانی ڤۆکلاند و مالڤێناس و جۆرجیای باشوور و ساندویچی باشوور وەک بەشێک لە دوورگەکانی ئەرژەنتین بانگ دەکرێت، بەڵام شانشینی یەکگرتوو داوای ھەموو ئەم دوورگانەی لە ئەرژەنتین کردەوە کە پێشتر بەشێک بوون لە ئیمپڕاتۆرییەتەکەی، بەڵام بەگوێرەی ڕێککەوتنامەی جەمسەری باشوور وەک دوورگەکانی جەمسەری باشوور ناسێندران. نزمترین خاڵی: لاگونا دێل کاربۆنە ١٠٥ م ژێڕئاستی دەریا (لەنێوان پیورتۆ سان جولیان و ناوچەی سەرکردە لویس پێدرا بۆینا ھەڵکەوتوە لەھەڕێمی سانتاکروز) بەڕزترین خاڵی: ئەکونکاگوا، ٦٩٦٢ م لەئاستی دەریا بەڕزە، شاخێکە بەناوچەی چیای ئەبرادێل ئەکەی دا ڕەت دەبێت، بەبەڕزترین ڕێڕەوی جیھان دادەنڕێت بۆ شوفێری. سامانە سروشتییەکانی:دەشتەکانی دەوڵەمەندن بە پەمپاس و کاربۆن و مس و ئاسن و مەنگەنیز و نەوت و یۆڕانیۆم. دیاریکردنی ئەرژەنتین سەختە، وڵاتێکی ئاڵۆزە، بەھۆی بەرفراوانی ڕووبەرەکەی ناوچەیەکی گەورەی دارستانی ھەیە، ناوچە کەناراوەیییەکانی بایەکی سارد و وشکی ھەیە ناوچەیەکی باراناوی کەمەرەیی ھەیە لە خاڵی باکوور بۆ باشوور ٣٤٠ میل دەبێت.