جلووبەرگی بەیسبۆڵ
From Wikipedia, the free encyclopedia
جلووبەرگی بەیسبۆڵ جلووبەرگێکە بۆ یاریزانانی بەیسبۆڵ لە کاتی یاریکردندا. جلووبەرگی بەیسبۆڵ بەکاردێت بۆ لە یەک جیاکردنەوەی دوو یانەی ناو یاری بەیسبۆڵ. زۆرینەی جلووبەرگەکان، ناو و ژمارەی یاریزانەکەی لەسەر نووسراوە. ناو و ژمارەی یاریزانەکان زۆر جار لە پشت یاریزانەکە دەنووسرێت بۆ لە یەک جیاکردنەوەی یاریزانەکان. بەرگ، پێڵاو، گۆرەوی، کڵاو و سەرپارێز بەشێکن لە جلووبەرگی بەیسبۆڵ. یاریزانان دەستەوانەش لەبەر دەکەن، بەڵام دەستەوانە بە بەشێک لە جلووبەرگی بەیسبۆڵ ھەژمار ناکرێت، لەبەر ئەوەی یاریزانان دەستەوانەی جیاواز لەبەر دەکەن لە یاریزانێک بۆ یاریزانێکی دیکە. زۆرینەی جلووبەرگەکان لۆگۆ و ڕەنگی جیاوازیان ھەیە بۆ جیاکردنەوەی یانەکان.[1]
یانەی نیو یۆڕک نیکربۆکسەرس یەکەم یانە بوون کە جلووبەرگی بەیسبۆڵ بپۆشن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٩. جلووبەرگەکە پێکھاتبوو لە پانتۆڵی لۆکەی شین، بەرگی لۆکەی سپی و کڵاوی قامیش.[2][3][4] لەوەتەی ئەمە، گۆڕانکاری زۆر ھەبووە لە جلووبەرگی بەیسبۆڵدا.[5] ئامێری دیکە، بیرۆکە و گۆڕانکاری باشەی دیکە لە ساڵانی پێشووتر. ستایلی جلووبەرگەکە گۆڕاوە بە پێی کات.[2]