جاک نیکڵسن
ئەکتەر و دەرھێنەرێکی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆن جۆزێف 'جاک' نیکڵسن (لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ١٩٣٧) ئەکتەر و دەرھێنەری پێشووی ئەمریکییە کە زیاتر لە ٦٠ ساڵ کاری تێدا کردووە. ناسراوە بە ڕۆڵە سەرەکی و پاڵشپشتەکان، کە لە نێوانیاندا کۆمێدی، ڕۆمانسی، و دوژمنی سوپەرھیرۆکانی کۆمیکەکان و کەسایەتییە شەڕەنگێزەکان دەگرێتەوە. لە زۆربەری فیلمەکانیدا، ڕۆڵی کەسە «دوورەپەرێز و دەربەدەرە ساردۆنییەکەی گێڕاوە»، کەسێک کە ڕووبەڕووی سترەکچەری کۆمەڵایەتی دەبێتەوە.[1]
نیکڵسن یەکێکە لە خاوەنەکانی زۆرتر پاڵێوراوترین ئەکتەری نێر لە مێژووی ئۆسکاردا بە ١٢ پاڵاوتن بۆ خەڵاتەکە. دوو جار خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەر بردووەتەوە بۆ فیلمەکانی One Flew Over the Cukoo's Nest (١٩٧٥) و As Good As It Gets (١٩٩٧)، و خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشت بۆ فیلمی Terms of Endearment (١٩٨٣). ئەو یەکێکە لەو سێ ئەکتەرە نێرانەی کە سێ خەڵاتێ ئۆسکاریان بردووە، و یەکێکە لەو دوو ئەکتەرانەی کە لە ھەموو دەیەیەکدا بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێورابن لە ١٩٦٠کان بۆ ٢٠٠٠کان. شەش خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بردووەتەوە و لە ٢٠٠١دا Kennedy Center Honorی پێبەخشرا. لە ١٩٩٤، لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا، بووە یەکێک لەو گەنجترین ئەکتەرانەی خەڵاتی AFI Life Achievementیان پێبەخشرابێت.
نیکڵسن پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ زۆر کەسی بەناوبانگدا ھەبووە، وەک پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنجێلیکا ھەستن و ڕێبێکا برۆسارد، و لە ١٩٦٢ تا ١٩٦٨ لەگەڵ ساندرا نایت ھاوسەر بوون. پێنج منداڵی ھەیە: یەکێک لە سانرا؛ دوو لە ڕێبێکا، و یەکی دانەیەکیش لە سوزان ئانسپاچ و وینی ھۆڵمان.