جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٤
From Wikipedia, the free encyclopedia
جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٢٤ یان یۆرۆی ٢٠٢٤ ١٧ـەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەبێت کە بڕیارە لە ١٤ی حوزەیران تا ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە ئەڵمانیا بەڕێوەبچێ.[1] براوەی پاڵەوانێتییەکە دواتر لەگەڵ براوەی کۆپا ئەمریکای ٢٠٢٤ یاریدەکات لە جامی کۆنمیبۆڵ-یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپای ٢٠٢٥. پاڵەوانێتییەکە بریتییە لە ٢٤ هەڵبژاردە، یەکێک لەوانە هەڵبژاردەی تۆپی پێی گورجستانە کە بۆ یەکەم جار بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن.
Fußball-Europameisterschaft 2024 (بە ئەڵمانی) | |
---|---|
[[File:|alt=]] | |
وردەکارییەکانی خول | |
وڵاتی خانەخوێ | ئەڵمانیا |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ١٤ی حوزەیران – ١٤ی تەمموز |
ژمارەی بەشداربووان | ٢٤ |
ژمارەی یاریگا | ١٠ (لە ١٠ شاری خانەخوێ) |
٢٠٢٠ → ٢٠٢٨ ← |
ئەمە سێیەمین جارە کە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت، دووەمین جارە لە ئەڵمانیای یەکگرتوو بەڕێوە بچێت، بەهۆی ئەوەی ئەڵمانیای ڕۆژاوا سەرپەرشتی پاڵەوانێتیی ١٩٨٨ی کردبوو، و چوار لە یارییەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ لە میونشن ئەنجامدران. یەکەم جارە پاڵەوانێتییەکە لە ناوچەی ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتی پێشوو بکرێت، بەوەی کە شاری لایپزیگ میوانداریی دەکەن، و هەروەها یەکەم جارە بە تەنیا ئەڵمانیای یەکگرتوو ببنە میوانداری پاڵەوانێتییەکە.[2][3] پاڵەوانێتییەکە دووبارە دەگەڕێتەوە ئەوەی چوار ساڵ جارێک بکرێت، دوای ئەوەی یۆرۆی ٢٠٢٠ دواخرایە ٢٠٢١ بەهۆی گشتگیربوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوایین براوەی پاڵەوانێتییەکەن، دوای ئەوەی لە یۆرۆی ٢٠٢٠ بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان توانیان شکست بە هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا بێنن.[4]