جادوو
From Wikipedia, the free encyclopedia
جادوو یان سیحر (بە ئینگلیزی: Magic (supernatural)) بریتیە لە ئەو باوەڕ، نەریتی یان کردەوانە کە بە پێی ئەوان دەتوانن دەستکاری لە بوونەوەر و هێزی سروشتی یان سەرووسروشتی بکەن.[1] جادوو ئەو جۆرە بابەتانەیە کە هەندێک جار بیر و باوەڕ و کرداری جۆراوجۆریان تێدا دانراوە کە لە هەردوو ئایین و زانست جیا دەکرێنەوە. هەرچەندە تێبینیەکان بە درێژایی مێژوو لە ئەرێنییەوە بۆ نەرێنی جیاواز بوون، بەڵام جادووگەریی ئەمڕۆ لە زۆربەی کولتوورەکاندا ڕۆڵێکی گرنگی ئایینی و پزیشکی هەیە.[2]
ئەو کەسانەی کە شتی سیحری دەکەن پێیان دەڵێن جادووگەر. لە کەلتوری ئەوروپای ڕۆژئاوادا، جادوو گرێدراوە بە بیرۆکەکانی نامۆ و سەرەتاییەکان. ئەوە دەریدەخات کە "نیشانەیەکی بەهێزی جیاوازی کولتوورییە" و بەو شێوەیەش دیاردەیەکی نا مۆدێرنە.
لە کۆتاییەکانی سەدەی 19 و سەرەتای سەدەی 20 دا ڕۆشنبیرانی ڕۆژئاوا ڕاهێنانی جادووگەرییان وەک نیشانەی عەقڵییەتی سەرەتایی دەبینی و عادەتەن دەیگەڕاندەوە بۆ گرووپە پەراوێزخراوەکانی خەڵک.[3]
لە زانستە هاوچەرخە شاراوەکان و ئایینەکانی نیۆپگاندا «Neopagan» یان «Modern Paganism»، زۆر لە جادووگەرە خۆپەرستەکان بە بەردەوامی جادووی ئایینی دەکەن.
جادوو وەک تەکنیکێک بۆ دروستکردنی جیاوازی لە جیهانی فیزیکیدا لە ڕێگەی هێزی ئیرادەی کەسێکەوە پێناسە دەکرێ. ئەم پێناسەیە لەلایەن ئەلیستر کراولی (1875-1947) ناسراو بوو، کە زانایێكی کاریگەر لە بواری زانستە نادیارەکان خەڵکی بەریتانیا بوو و لەو کاتەوە ئایینەکانی تر وەک شەیتانیزمی «LaVeyan Satanism» و ئایینی ڤیکا و سیستەمە سیحرییەکانی تر بۆ نموونە جادووی ئاژاوە، باوەشیان پێ کرد و قەبووڵیان کرد.
لە چیرۆکەکاندا جادووگەران دەتوانن خەڵک جادوو بکەن، سیحرەکانی تر پوچەڵ بکەنەوە و جیاوازی لە شێوە و ڕوخساری تاکەکان و شتەکاندا دروست بکەن. لە خەیاڵی چیرۆک بێژەکان، جادووگەرەکان عادەتەن ئەم کارانە بە خوێندنەوەی رەستەیێکی جادوویی و بەدەستهێنانی یارمەتی لە هێزە سەرووسروشتیەکان و بەکارهێنانی پێکهاتەیەک لە ئۆبجێکتەکان یان ئامادەکردنی خواردەمەنیێکی نامۆ ئەنجام دەدەن.
چەندین ئاماژە هەیە بۆ جادووگەری لە دەقە کۆنەکاندا لە سەردەمی پێش مۆدێرندا لە ئەوروپای مەسیحیدا، باوەڕ دەکرا جادووگەران لە پەیوەندیدا بن لەگەڵ شەیتان و هێزی ئەو بەکار دەهێنن بۆ زیانگەیاندن بە خەڵک و ماڵ و موڵکیان. لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا، باوەڕ وابوو کە جادووگەرانی چاکە و خراپە لە شەڕدان لەگەڵ یەکتر. ئەو باوەڕەی کە جادووگەران زیانبەخشن لە نێو خەڵکدا وەک ئایدیۆلۆژیایەکی کولتووریی بڵاوبووەوە. باوەڕبوون بە جادووگەران بووە هۆی بوونی خەڵک وەک ڕاوچی جادووگەر کە هێشتا لە هەندێک نەتەوەدا دەبینرێن بەتایبەتی لە ئەفریقای ڕەشدا بۆ نموونە خەڵکی بانتو.