تەنەکانی مێسییە
From Wikipedia, the free encyclopedia
تەنەکانی مێسییە بریتین لە ١١٠ تەنی فەلەکی کە لەلایەن ئەستێرەناسی فەرەنسی چارڵز مێسییە لە پێرستەکەی بەناوی پێرستی تەمەئەستێرە و پۆلە ئەستێرەکان کۆکراوەتەوە. بەھوی ئەوەکە مێسییە دڵبەستەی کلکدارەکان بوو، ئەو تەنە ناکلکدارانەی کە دەیبینی، لە ناو پێرستێکدا کۆی کردەوە. مێسییە ئەم پێرستەی بە ھاوکاری یاریدەرەکەی، پییەر مێشی سازکردوە و یەکێکە لە ھەرە بەناوبانگترین پێرستەکانی تەنەکانی ئەستێرەناسی. ئەم پێرستە بریتیە لە تەنەکانی قوولی ئاسمانی کە بە ئاسانی لە نیوەگۆی باکووریەوە دەبیندریت و لە نێوان ئەستێرەوانانی ناپیشەییدا زور خۆشەویستە.