تیۆرمی چوار ڕەنگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
تیۆرمی چوار ڕەنگ (بە ئینگلیزی: Four color theorem) یان مەزندەی چوار ڕەنگ یەکێک لە پرسیارە ناسراوەکانی بیرکارییە. بە دەستەواژەیەکی سادە تیۆرمی چوار ڕەنگ دەڵێت: «بۆ ڕەنگکردنی نەخشەیەک بەو مەرجەی ھیچ یەک لە دوو ناوچەی تەنیشت یەکتر، ھەمان ڕەنگیان نەبێت، تەنیا چوار ڕەنگ پێویستە.»
تیۆرمی چوار ڕەنگ یەکەم سەلمێنراوی سەرەکی بوو کە بە بەکارھێنانی کۆمپیوتەر سەلمێنرا. سەرەتا ئەم سەلماندنە لەلایەن ھەندێک لە ماتماتیکزانان قەبوڵ نەکرا، لەبەر ئەوەی پشکنینی ڕاستیی سەلماندنێکی کۆمپیوتەری بۆ مرۆڤ بە دەست، نامومکین بوو.[1]